فیستیڤاڵی خوێندکارانی عەفرین لە ١٠ی مانگ دەست پێدەکات

09:50

فیدان ڕێزان/ژنها

عەفرین- فیستیڤالی خوێندکاران بەبەشداری خوێندکاران و گەنجانی کانتۆنی عەفرین لە ١٠ ی ئەم مانگە دەست پێدەکات.

لەمانگی شوباتەوە ئامادەکاری بۆ فیستیڤالی خوێندکاران دەکرێت لە کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کورستان، ئامادەکاریەکان بەرەو تەواو بوونن و بڕیارە لە ١٠-٤-٢٠١٦دا فیستیڤالی خوێندکاران بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پەروەردە و فێرکرندنی تەڤگەری دیموکراتی(تەڤ-دەم) بەڕێوەبچێت.

لەبارەی ئامانج و ئامادەکاریەکانی فیستیڤالەکە، سلاڤ حەملوش بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی (تەڤ-دەم) بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند: "ئامانج لەو فیستیڤالە ئەوەیە کە گەنجان بەتایبەتیش خوێندکاران لە تێروانینی تەسکی خوێندن دوورخەینەوە و بەهرەو خوڵقکاری خۆیان ببیننەوە لەبوارەکانی هونەری، کولتوری، وەرزشی و ...هتد."

سلاڤ وتیشی: "فیستیڤالەکە لە ١٠-١٢ی مانگی نیسان لە ناوچەکانی عەفرین دەستپێدەکات و لە ١٤ی مانگیش لە ناوەندی شار ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت."

سلاڤ حەملوش بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی (تەڤ-دەم) لە کۆتیشدا رایگەیاند، کە بۆ برەودان بە تواناکانی لاوان هەموو ساڵێک ئەم فیستیڤالە ئەنجام دەدەن.

(ش ب)