سۆران؛ گومان لە گیان لەدەستدانی دوو ژن دەکرێت
09:53
ژنها
سۆران- له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبووانى سۆران دوو ژن له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى له دایك بوون گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هاوڵاتیان زۆرى حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه ئاسایى نابینن ، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن له ئه‌گه‌رى هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك پزیشكان سزا بدرێن.
هاوسەری (ئەژین سەباح) یەکێک لەو ژنانەی لەم حەفتەیە لە ئەنجامی نەشتەرگەری لەدایکبووندا گیانی لەدەستدا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ژنان(ژنها) باسى چۆنیه‌تى گیان له‌ده‌ستدانی هاوسەرەکەی کرد و وتی:"(ئه‌ژین صباح) ته‌مه‌ن 26 ساڵانه‌و هاوسه‌رى منه ، 31ى مانگى رابردوو بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌ى بردمانه نه‌خۆشخانه‌ى دایكبووانى سۆران و كاتژمێر10ى به‌یانى بریاردرا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت ".
هه‌ندرێن وه‌ڵزى هاوسه‌رى (ئه‌ژین) وتیشى:" پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه سه‌ره‌تا پشكنینیان بۆ نه‌خۆشه‌كه كرد، به‌ڵام به‌رله ده‌رچوونى پشكنینه‌كان ،نه‌شته‌رگه‌رى منداڵبوونى بۆ ئه‌نجام درا ".
هەروەهاجەختیشی کردەوە: "دواى نه‌شته‌رگه‌رى بوتڵى خوێن و ئاویان بۆ به‌كارهێناو هه‌تا داواى هه‌ندێ چاره‌سه‌رى كرا وه‌ك ده‌رزى كه له نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى بۆیان هێناوه ، به‌ڵام وه‌ك دیار بووه نه‌خۆشه‌كه تووشى خوێنبه‌ر بوون ببوو، بۆیه پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه بڕیاریان دا ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێرى بكه‌ن ،له هه‌ولێر دواى دوو رۆژمانه‌وه‌یان كه له‌وێ نزیكه‌ى 20 بوتڵى خۆینیان بۆ به‌كار هێنا كه‌چى سوودى نه‌بووه دواجار رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 2ى ئه‌م مانگه كاتژمێر3و نیوى ئێواره گیانى له ده‌ستدا".
هه‌ندرێن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات :"كه ئه‌وان هه‌ندێ كه‌مته‌ر خه‌مى ئه‌بینین له‌وانه چاوه‌رێى ئه‌وه نه‌كراوه كه پشكنینه‌كان ببینرێن واته به‌رله ده‌رچوونى پشكنینه‌كان نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه،هه‌روه‌ها نه‌بوونى كردارى هه‌ناسه‌ى نێو ئه‌مبوڵانس به كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌بینین، چونكه له‌سۆران تا هه‌ولێر به ئامێرێك كه به ده‌ست ده كوشرا هه‌ناسه‌دانى بۆ كراوه ،جگه له‌مه‌ش هه‌م له‌سۆران هه‌م له هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه، ئه‌وان تا ئێستا نازانین بۆ دوو نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه".
هه‌ندرێن له كۆتایى ده‌ڵێت :"به هۆى پرسه‌كه تا ئێستا خانه‌واده‌مان ده‌رفه‌تى نه‌بووه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه سكاڵا تۆمار بكه‌ین یان نا، به‌ڵام ناشكرێت ،شته‌كان به گوماناوى بمێنه‌وه و خه‌ڵكى تر ببێته قوربانى ".
ئه‌ژین منداڵێكی جوانكیله‌ی لە دوای خۆی جێهێشت و نابراو ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه و خه‌ڵكی گوندی كۆیله‌یه.
جێی ئاماژەیە هەر لەم حەفتەیەدا لە گوندی شێروانەی دەڤەری مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، ژنێکیتر بە هەمان حاڵەت گیانی لەدەستداوە.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا خانه‌واده‌ی ئه‌و دوو ژنه هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان وه‌رنه‌گرتووه ،بۆیه به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه و ته‌ندروستی سۆرانمان نه‌دواند.
زۆرى گیان له ده‌ستدانى هاوڵاتیان ڕاسته‌خۆ دواى نه‌شته‌رگه‌رى له سۆران، بێ متمانه‌یى دروست كردووه‌و داواش ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تى گیان له ده‌ست دانى ئه‌و دوو ژنه لێكۆڵینه‌وه بكرێت و رێگه نه‌درێت چیتر هاوڵاتیانى ببنه قوربانى ده‌ستى نه‌زانى پزیشكان.
(ش ب)