"لە هێزی ژنان دەترسن بۆیە هەواڵی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە"
09:56
نەشمیە گولەر/ ژنها
وان- کەسوکاری گەریلای یەژا-ستار، فیلیز شەیباک ناسراو بە (ئاڤێستا هارون) ، ناڕەزاییان بەرامبەر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورک پیشاندا و ڕایانگەیاند: دەوڵەت لە هێزی ژنان دەترسێت و دەیەوێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕاگەیاندن و هەواڵی دوور لە ڕاستی ژنان بێدەنگ بکات.
رۆژنامەی میلیەتی تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە گەریلای یەژا-ستار فیلیز شەیباک ناسراو بە (ئاڤێستا هارون) لە ئۆپراسیۆنێکی شاری جزیرەدا گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا گەریلای شەهید ئاڤێستا هارون لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە شارۆچکەی مەخموری باشوری کوردستان لە شەڕێکی بەرامبەرا چەتەکانی داعش شەهید بووە.
خەیریە شایباک ٧٣ ساڵانی دایکی شەهید ئاڤێشتا، لەوبارەیەوە بۆ ژنها دوا و کاردانەوەی توندی بەرامبەر بەو هەواڵەی لەسەر کچەکەی بڵاوکراوەتەوە پیشاندا و ڕایگەیاند: "دەوڵەت هەموو جۆرە ڕێو رێبازێکی دڕندانە و دوور لە ئاکار و ئایین بەکاردێنێت، ئاڤێستا کچە بچکۆڵەکەم و شیرینەکەم بوو، بە هۆی ڕووخۆشی و زمان شیرینی هەرکەس خۆشی دەویست، ژنێکی چالاک و زانای لێدەرچوو."
دایکە خەیریە ئاماژەی بەوەکرد کە کچکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە نەک ئێستا و ناوبراو وتیشی: "بەر لەوەری ئاڤێستا ڕووبکاتە شاخ و ببێت بە گەریلا، هەمیشە دەیوت؛ 'ئەگەرپیاوان بتوانن شەڕ بکەن ئێمەی ژانانیش دەتوانین بۆ ئازادی خۆمان شەڕ بکەین، کچەکەم بە بیروباوەڕی ڕویکردە شاخەکان، کچەکەم لە مانگی ئەیلول لەگەڵ پێنج لەهەڤاڵانی لە مەخموری باشوری کوردستان شەهید بوو نەک لە جزیرە."
خەیریە شایباک دایکی گەریلای شەهید ئاڤێشتا هارون، لە کۆتاییشدا رەخنەی توندی لەڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورک گرت و وتی: کاتێک وێنەی کچکەم لە سەر ڕۆژنامە بینی و نوسرابووگویە 'لە جزیرە کوشتویانە نە' حەپەسام، هەموومان زۆر نیگەران بووین، چونکە من هەر ڕۆژ دەچمە سەر گۆڕەکەی، ئەوەی دەکرێت بێڕێزیە بە بەها پیرۆزەکانمان، شتێک نیە مایەیە قبوڵکردن بێت، سوپایەک شکستی هێنابێت بە درۆ و چەواشەکردن و بێڕێزی کردن ناتوانێت سەرکەوێت، دەوڵەت لە هێزی ژنان دەترسێت و دەیەوێت بەو جۆرە ژنان بێدەنگ بکات."
ڕاگەیاندنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە باکوری کوردستان بە پێشەنگی ژنان سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە، سەرەڕای هەموو هێرشە دژوارەکانیش شەرڤانانی (یەپەسە، یەپەسە-ژن) گورزی سەختیان لە سوپای تورکداوە، سوپای تورک هێزی دەرەکی و دڕندەی وەک چەتەکانی داعش لە بەرامبەر گەلی کورد بەکار دێنێت، بەڵام بەرخۆدانی بە هەموو گەرموگوری خۆیەوە بەردەوامە، سوپای تورکیا بۆ شاردنەوەی شکستەکانی خۆی، هەواڵی دوور لەڕاستی و ڕێبازی شەڕێکی چەپەڵی گرتۆتە بەر لەبەرامبەر کوردان.
(ش ب)