ھەولێر؛ سمیناری "دیموکراتیزەکردنی سیاسەت و سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی بە نموونە" بەڕێوەچوو

09:58

ژنها

هەولێر- لە ژێر دروشمی" دیموکراتیزەکردنی سیاسەت و سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی بە نموونە " لە شاری هەولێر سمینارێک بۆ ژنان بەڕێوەچوو.

دوێنێ پێنچشەممە ٢٠١٦/٤/٧ کاتژمێر (٣) ی دواینوەڕۆ لە شاری ھەولێر سیمینارێکی تایبەت بە ژنان لە ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراتی لەژێر ناونیشانی " دیموکراتیزەکردنی سیاسەت و سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی بە نموونە " بۆ ھاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نیلوفەر کۆچ سازکرا.

لە سیمینارەکەدا ھاوسەرۆکی (کەنەکە) نیلوفەر کۆچ تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگای کوردی و بوارەکانی تێکۆشان و سیاسەتدا ، ناوبراو ڕایگەیاند : "سیاسەت بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەیە ، مافی چارەنووس بەپێی شەقام دەستنیشان دەکرێ ، دروشمی باکوری کوردستان بریتیە لە " ژنی ئازاد و کوردستانی ئازاد " بۆیە نابێت کوردستان ئازاد بێت و ژن ژێر دەست بێت."

نیولوفەر کۆچ لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: "شۆرش تەنیا شاخ و گەریلا نیە بەڵکو گۆڕانکاری کۆمەڵگەیە، ژن کە شانبەشانی پیاو لە شۆڕش بەشدارە بەڵام پیاو دان بە ئازادییەکانی ژن دانانێت، کۆمەڵگە لەبەرژەوەندی پیاوسالارییە ، بۆیە پێوویستە ژنان بێنە لای یەکتر . پێاوێک کە ژنێکی کۆیلە قبوڵ دەکات ئەو پیاوە بەخۆشی ئازاد نییە . قەت نەمانبیستووە لەھیچ شوێنێکی جیھان وەزارەتێک ھەبێت بەناوی وەزارەتی (پیاوان ) بەڵام بەپێچەوانەوە لە زۆر ووڵاتدا وەزارەتی ژنان ھەیە ، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە لەھەموو جیھان کێشەی ژنان ھەیە."

نیلوفەر کۆچ لەبەشێکی تری سیمینارەکەیدا ڕایگەیاند کە نەک تەنیا پارتە سیاسیەکان بەڵکو ڕێکخراوە مەدەنییەکانیش باشترە سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی پەیڕەو بکەن ، لەو چوارچێوەیەدا (ھەدەپە ، بەدەپە) ی لە باکوری کوردستان وتورکیا بەنموونە ھێناویەوە و باسی لە سیستەمی کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژەئا) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) کرد .

لەکۆتایی سیمینارە ئاماددەبووان بەپرسیار و ڕاوبۆچوونەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

(ش ب)