" دەیانەوێت بە 'پارێزبەندی' کۆتایی بە سیاسەتی دیموکراتیک بێنن"

11:58

بێریتان ئالیاکورت- ژنها

ئامەد- پەرلەمانتارێکی هەدەپە لە شاری ئامەد، رادەگەیەنێت: ئامانج لە بەڕۆژەڤ کردنی یاسای پارێزبەندی(فەزیلەکە) لەگۆڕنانی پرۆسەی سیاسەتی دیمورکراتیە.

فەلەکناس یوجە، پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە شاری ئامەد، بەڕۆژەڤکردن و تاوتوێکرنی یاسای پارێزبەندی بۆ پەڕلەمانتارانی هەدەپەی وەک بەردەوامی سیاستی شەڕ بەناوکرد و لەسەر ئەو مژارە بۆ ژنها دوا.

فەلەکناس وتی: "هەر پەڕلەمانتارێک کەلەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە مافی ئەوەی هەیە بیروڕای خۆی ڕابگەیەنێت، بەڵام وەک دەبینرێت ئاقڵی دەوڵەت ڕێز لە هزری ئازاد ناگرێت، هەرکەسێک خاوەن تێروانینی ئازاد بێت دەکرێتە ئامانج، دەستگیردەکرێت یان دەستبەسەر دەکرێت." ناوبراو وتیشی: "ئێستا هەم گەل هەمیش ڕۆژنامەوان و ئەکادیمیستان لە ژێر مەترسی گەورەی ژیان دان، بەرامبەر بە ئێەی پەرلەمانتار سیاسەتی بەردەوامی شەڕ بەڕێوەدەچێت، ئێمە لەبەرامبەر هەموو سیاسەت و هەرەشەیەک بەردەوام دەبین لە ڕاگەیاندنی بیرو ڕای ئازادی گەلەکەمان."

پەرلەمانتاری هەدەپە جەختیشی کردەوە: "لەهەر ناخۆشی و هەر جۆرە هێرشێک لەگەڵ گەلەکەمانداین، ئێمە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوین و پشت بەگەل دەبەستین، ئەگەر هاوڕابوونی گەل و لەتەنیشت گەل وەستان تاوان بێت، ئەوا ئێمە ئەو تاوانە ئەنجامدەدەین، چونکە دەنگی گەلی ئاشتیخواز و ئازادیخوازی ستەمدیدە ڕادەگەینین تۆمەتبار کراوین، لەبەرامبەر سیاسەتی نکوڵیکردن لە گەلی کورد بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و هەرگیز کۆڵ نادەین."

ناوبراو ئاماژەی بە تاوتوێکردنی یاسای پارێزبەندی کرد و وتی: "ئەو سیاسەتەی بەڕێوەدەچێت، تورکیای بەرەو هەڵدێر بردوە، چەوساندنەوەی سیاسەتمەداران، ڕاپێچکردنی ئاشتیخوازان بۆ گرتوخانە و کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان، نیشانەکانی کۆتایی هاتنی سیستەمی سەردەستە، دەیانەوەێت بە گۆڕینی یاسای بەپارێزبەندی، کۆتایی بە سیاسەتی دیموکراتیک بێنن."

فەلەکناس یوجە پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە شاری ئامەد،لەکۆتیشدا ئاماژەی بە تاوانە بەرچاوەکانی دەوڵەت و کاربەدەستانی حکومەتی (ئاکەپە) کرد و وتی: "ئەگەر دادگایی کردنێک هەبێت دەبێت، نەک پەڕلەمانتاران، بەڵکو ئەو کەیسانە بگرێتەوە کە دەستدرێژی، گەندەڵی و پێشێلکاری دەستوری کاربەدەستان ئاشکرا دەکات."

(ش ب)