JINHA لە چالاکی ئێشکگرتنی نێوان قامیشلۆ- نوسەیبین
15:08
ژنها
قامیشلۆ- چالاکی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر سنوری نێوان قامیشلۆ- نوسەیبین لە شەشەمین ڕۆژدا بەردەوامە، ئەمڕۆش پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی ژنان نۆرەی چالاکیەکەیان وەرگرتووە.
هەڵمەتی رۆژنامەنوسانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر دروشمی" نا بۆ بێدەنگی" لە ٣-٤-٢٠١٦بە چالاکی ئێشکگرتن لە سەر سنوری نێوان قامیشلۆ- نوسەیبین، بە مەبەستی چاودێری کردنی بارودۆخی شارۆچکەی نوسەیبین دەستی پێکردوە.
ڕۆژانە چالاکی ئێشکگرتن لەلایەن گروپێک ڕۆژنامەوان وەردەگیرێت، ئەمڕۆش پەیامنێرانی ئاژانسەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان نۆرەی چالاکیەکەیان وەرگرتووە.
پەیامنێرانی (ژنها) لە شوێن چالاکیەکە ڕایانگەیاند: "ماڵی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەروخێنرێن، هەروەها بە چەکی قورس تۆپبارانی شارۆچکەکە دەکرێت، هەروها کاتژمێڕ ١١:١١خولەک هاوەنێکی ١٢٠ملم لە گەڕەکێکی شاری قامیشلۆ کەوتوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە."
چالاکی ئێشکگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەردەوامە.
(ش ب)