سەیدسادق؛ ئاهەنگێک بۆ پیرۆزبایی لەدایکبوونی ئۆجالان سازکرا

15:49

ژنها

سەیدسادق- ئاهەنگی پیرۆزبایی 4ی نیسان لە سەرای 'سوباحان ئاغا'ی سەربە قەزای سەیدسادق بەڕێوەدەچێت، تیایدا چەندین بەرهەمی هونەری پێشكەش کران و هاوكات تەڤگەری ئازادی و رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان تەئكیدیان لەسەر بەهێزكردنی چالاكییەكان بۆ ئازادی ئۆجالان كردەوە.

كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی بە بۆنەی 67 هەمین ساڵوەگەری لەدایك بوونی عەبدولا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەوە، ئاهەنگی پیرۆزبایی 4ی نیسان لە سەرای سوبحان ئاغای سەربە سەید سادق بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری رەژاك دەستی پێکرد و تیایدا پەیامی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان رەژاك و تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان پێشكەش كرا.

چنور محیەدین لەسەر ناوی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد(رژاك) پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان كرد و رایدەگەیاند، ئازادی رێبەری گەلی كورد ئازادی سەرجەم ژنانە و ووتی :"دەبێت هەموو ژنانی جیهان تێكۆشان بۆ ئازادی رێبەری گەلی كورد بەهێزتر بكەن، بۆ ئەوەی هەرچی زووە رێبەر ئاپۆ ئازاد بێت."

هەروەها محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان رایگەیاند: "لەدایكبونی رێبەر ئاپۆ مژدەی ئازادی كۆمەڵگەیە و بەتایبەت ژنانە لەژێر ئەو زوڵم و زۆردارییەی بەهەزاران ساڵ بوو پەیرەو دەكرا، هاوكات باسی لە دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد كە بەرهەرمی خەبات و تێكۆشانی ئۆجالانە و راشیگەیاند، كە دەبێت چالاكییەكان بۆ ئازادی ئۆجالان بەهێزتر بكرێن.

لە ئاهەنگی پیرۆزبایی لەدیكبوونی ئۆجالان چەندین هونەرمەندی هەرێمی بەرهەمە هونەرییەكانیان پێشكەش دەكرد.

(ش ب)