ڕۆزا تاتانی: لەمەیدانی سیاسی باشوردا گۆرستانێکی ژنان جێگەی باسە!
08:32
ژنها
سلێمانی- رۆزا تاتانی چاودێری سیاسی و چالاکی بواری ژنان لە باشوری کوردستان، لەهەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ژنها، وەڵامی چەندین پرسیاری پەیوەندیدار بە بارودۆخی ژنان لە مەیدانی سیاسی دایەوە دایەوە و هەڵەسەنگاندنی گرنگی بۆ دۆخی ئێستا و داهاتووی ژنان کرد لە ناوچەکە.
ڕۆزا تاتانی، سەرەتا رایگەیاند کە دەسەڵاتی سیاسی هیچ مەجالێکی بۆ سیاسەت کردن نەهێشتۆتەوە و لەجیاتی مەیدانی سیاسی گۆرستانی ژنان جێگەی باسە، ناوبراو وتی: "هه‌رێمى کوردستان ئێستا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى‌و پارتى سیاسیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت که له قوڵایی قاڵبه فکریه‌کانى فیۆداڵیزمدان‌و ژنان وه‌ک بوکه‌ڵه‌یه‌کى نێوان چواردیوارى ڕازێنه‌ره‌وه‌ى ژیانى پیاوان ده‌بینن. له مه‌یدانى سیاسیش‌دا ته‌نها وه‌ک پرۆتۆکۆڵێکى روکه‌شانه ڕێگاى هه‌بوون به ژنان ده‌ده‌ن. چونکه ئه‌وکاته‌ى ژنێکى ئازاد له‌دایکده‌بێت سیسته‌مى وڵاتیش ناچاره هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراسى بڕوات، به دیموکراتیزه‌بوونى سیسته‌میش واتاى له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتدارى ناوه‌ندگه‌رایی پیاوسالارى‌و ڕاستینه‌ى ئه‌مرۆى هه‌رێمیش ڕاستینه‌یه‌که که پێداگری ده‌کاته له به‌ره‌و دیکتاتۆیه‌ت چوندا، پیاوانه کێشه‌کان قوڵده‌که‌نه‌وه‌و پیاوانه جه‌ماوه‌رى ناڕه‌زا ده‌کوژن‌و پیاوانه سیسته‌مى په‌رله‌مان‌و یاسا ئیفلیج ده‌که‌ن‌و پیاوانه تا مردن به سه‌رۆکى ده‌مێننه‌وە."
"شۆڕشەکانی باشور لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیەوە شکستیان هێناوە"
ڕۆزا تاتانی جەختیشی کردەوە: "له‌شوێنێکدا ئه‌و پیاوێتیه فیۆداڵه مه‌رکه‌زگه‌را دیکتاتۆره به‌ڕێوه‌به‌ر‌و حکومداربێت ئه‌وا بۆ ژنان بێ گومان گۆڕستانه نه‌ک مه‌یدانى سیاسى. له ڕاستیدا له گۆڕه‌پانێکى ئاوا گه‌نده‌ڵ‌و پڕ دووڕووێتیدا که له هه‌رێمى کوردستاندا ئێستا هه‌یه ژنان ناتوانن سیاسه‌ت بکه‌ن‌و پێویسته تێکۆشان بکه‌ن. ئێمه له هه‌رێمى کوردستاندا شانسى بوونه سیاسیه‌کى تێکۆشه‌رمان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵنه‌بژێرین ئێمه‌ش ده‌بینه ژنێکى پیاوانه‌و زوحاکى گه‌له‌که‌مان ده‌بین."
ناوبراو لە بەردەوامی وتەکانیدا ئاماژەی بە هۆکاری نەبوونی زەمینەکی سیاسی بۆ ژنان کرد و وتی: "هۆکارى بنیادنه‌نانى مه‌یدانێکى سیاسى بۆ ژنان له هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى له ڕابردوودا بانگەشەی شۆڕشگێریان هه‌بووه هیچ کات نه‌بوونه‌ته شۆڕشێکى کۆمه‌ڵایه‌تى‌و بونیادنانه‌وه‌ى که‌سایه‌تى له کوردستاندا. هه‌موو شۆڕشۆکه‌کانمان به ئه‌یلول، گوڵان، نوێ، ئیسلامى، سۆسیالیستى‌و شویعێتیشه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى روانینگه‌ى بنه‌ماڵه‌گه‌رایی و عه‌شیره‌ت گه‌رایی و ته‌قالیدى کلاسیکى کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وامى به‌خۆیداوه‌و وه‌ک شۆڕشه‌کانى ئێستاى باکور‌و ڕۆژئاوا شۆرش گه‌لێکى زهنى‌و سیسته‌ماتیکى کۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بوون. هه‌ربۆیه له ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى کۆمه‌ڵایه‌تى‌و شۆڕشى کۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌توانرا پێوانه کلاسیکیه‌کانى کۆمه‌ڵگا تێپه‌ڕێندرێت‌و ژنان له چیاکانیش وه‌ک ناو ماڵه‌کانى دووره شۆڕش هه‌ر خواردن پێژبوون له شۆڕشکه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه‌دا. هیچ کات هاوسه‌رۆک نه‌بوون به ئێستاشه‌وه، له هه‌یه‌تێکى دیپلۆماسى ستراتیژى ئه‌م هه‌رێمه‌دا جێیان نه‌گرت به ئێستاشه‌وه، هێزێکى سه‌ربه‌خۆى سیاسى، سه‌ربازى‌و بیردۆزیان نه‌بوو به ئێستاشه‌وه. هه‌ربۆیه ده‌توانم بڵێم هۆکارى نه‌بوونى زه‌مینه‌ى سیاسه‌ت بۆ ژن له هه‌رێمى کوردستان بوونى زهنیه‌تى پیاوسالاریه له ناوه‌ندى حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات‌و پارته‌سیاسیه‌کان‌و کۆمه‌ڵگادا. نه‌بوونى هێزى ئۆپۆزسیۆنى شۆرشگێر‌و ڕادیکاڵه به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌وه له به‌رامبه‌ر ته‌قالیده کلاسیکه‌کانى کۆمه‌ڵگا‌و پارته سیاسیه‌کان."
"سیستەمی ڕۆژئاوا نمونەیەکی بەرجەستەی خۆر ئاسایە بۆ ژنان"
ئەو ژنە چالاکە سەرنجی ڕاکێشایە سەر چۆنێتی بونیادنانی سیستەمێکی سەرکەوتوو دوپاتی کردەوە: "بێگومان زهنیه‌تى پیاوسالارى سه‌رچاوه‌ى کێشه‌کانه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى به‌رده‌وامبوونى ئه‌م کێشانه هه‌تا ڕۆژى ئه‌مرۆ نه‌بوونى هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى شۆڕشگێڕییه له‌م هه‌رێمه‌دا. نه‌بوونى کۆمه‌ڵه ژنێکى به‌ڕێکخستنکراوى خاوه‌نى ئایدۆلۆژیاى ئازادى ژنه له‌م هه‌رێمه‌دا. ژنه ڕۆشنبیره‌کانمان لێره پێشبرکێى خۆ گه‌یاندنه ئاستى پیاوان ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و پیاوێتیه سه‌قه‌ته کلاسیکه‌یه ئه‌م هه‌رێمه‌ى کردۆته گه‌نده‌لستانێکى جه‌هه‌نه‌مى. بۆیه ژنان ده‌بێت بۆ ژنێتى ئازادى خۆیان بگه‌رێن‌و پیاوێتى زاڵم له که‌سایه‌تى خۆیان‌و کۆمه‌ڵگاشدا بکوژن. مه‌گه‌ر به‌وجۆره بتوانن ببنه هێزى به دیموکراتیزه‌کردنى وڵات. چونکه زوڵم که تایبه‌تمه‌ندى بنگه‌یی پیاوێتى زاڵمه دیکتاتۆرى، داگیرکارى‌و کۆیله‌کردنى لێ ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام ویژدان ئه‌خلاقى راسته‌قینه‌ى ژنى ئازاد دیموکراسى‌و عه‌داله‌ت‌و ئازادى لێ ئاوا ده‌بێت که ئێستا له ڕۆژئاواى کوردستان نمونه‌یه‌کى به‌رجه‌سته‌ى خۆرئاسایه که ده‌توانین بیکه‌ینه ته‌جروبه‌یه‌کى زێڕین بۆ هه‌رێمه‌که‌مان."
"تەنها ژنان دەتوانن یەکێتی نەتەوەیی پێک‌بێنن"
ڕۆزا تاتانی رایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە بە یارییە سیاسیەکان بڵێین بەسە! هەروەها وتی: "ئەو نیشتیمانەی بە نیشتیمان خاکى دایکه‌و ژنان خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى نیشتیمانه‌کانن چونکه خۆیان پارچه‌یه‌کى یه‌کسانبوون به ئازار‌و سوتان‌و برینه‌کانى نیشتیمان. ڕێگاى ڕزگارى کوردستانیش به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌ماندا تێده‌په‌ڕێت. ژنانى کورد له ئێستاى جیهاندا بونه‌ته نمونه‌ى به‌رخۆدان‌و شه‌ڕوانێتى پرسى ئازادى مرۆڤایه‌تى، بۆیه کاتى ئه‌وه هاتووه به یارییه سیاسیه‌کانى پیاوه ده‌سه‌ڵاتدار‌و زاڵمه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه بڵێن به‌سه سیاسه‌تکردن له‌سه‌ر دڵ‌و ڕۆحى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، کاتى ئه‌وه هاتووه ببنه قه‌ڵغانێکى پاراستینى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى گه‌ل‌و نیشتیمان‌و بۆ کۆمه‌ڵگا ببنه ئاوێنه‌ى دۆزینه‌وه‌ى حه‌قیقه‌ته‌کانى سیاسه‌تێکى به ئه‌خلاق‌و ویژدان. پێشه‌نگانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی ژنانن چونکه ژنان که نیشتیمانێکن پارچه ناکرێن، هاواریان یه‌که‌و گریان‌و پێکه‌نینیان بۆ یه‌ک ئازار‌و خۆشیه."
" تاکە چارەسەری گۆڕانکارى ستراتیژیە لە سیسته‌م "
هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ناوبراو ئاماژەی بە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییە کان کرد و وتی: " له ئێستادا هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و لێواره‌کانى خۆکوژى ده‌ڕوات، چونکه پێوانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌موو ڕۆژێک له ده‌رگاى سێ ماڵکا‌و خابوور ژێرپێ ده‌کات، ئه‌خلاقى شۆڕشگێرى‌و سیاسه‌ت له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانیدا له‌ده‌ست ده‌دات، پێوانه‌کانى دیموکراسى به گرتن‌و سنورداشکردنى چالاکانى سیاسى‌و هاوڵاتیانى پێشێل ده‌کات، مافى ژیان به کوشتنى پارێزه‌ر‌و ڕۆژنامه‌وانان له ئازادیخوازان ده‌ستێنێته‌وه، له شوێنێکى ئاوا وێرانه‌دا پێوانه نێونەتەوەییەکان چ واتایه‌کیان هه‌یه؟ له کاتێکدا که پێوانه‌ى دواکه‌وتوترین عه‌شیره‌ته‌کان له‌ئاست پێوانه‌کانى ئه‌م حکومه‌ته دیموکرات دیارده‌بێت چۆن ده‌توانین باس له یاسا‌و مافه جیهانیه‌کان بکه‌ین؟! من ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه بڵێم هه‌رێمى کوردستان ناچارى ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ستراتیژى سیسته‌مه، ئەو ئەرکەش دەکەوێتە سەر شانی ئێمەی ژنان."
" عێراق ئه‌و خاکه‌یه که (مه) کانى ئیناناى تیا دزراون"
رۆزا تاتانی چاودێری سیاسی و چالاکی بواری ژنان لە باشوری کوردستان لەکۆتیشدا وتی: "کێشه‌ى ژن کێشه‌یه‌کى گه‌ردوونى کۆمه‌ڵایه‌تیه، واتا ته‌نها له نیشتیمانێکى ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ژیان نابێت به‌ڵکو کێشه‌ى هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانه‌و هۆکارى سه‌ره‌کى تێکچوونى سیسته‌مى ئه‌مرۆى مرۆڤایه‌تیه. چونکه ئازادى ڕاسته‌قینه یه‌کسانه به گه‌یشتنه ئازادى ژن دیموکراسى له دامێنى به‌ڕێوه‌به‌ره ژنه‌کانه‌وه له‌دایکده‌بێت. عێراقیش یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که لانکه‌ى شه‌ڕ‌و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى شه‌ڕى قڕاڵه پیاوه‌کانى جیهانه. بۆیه هه‌میشه جه‌هه‌نه‌مێکى بێ کۆتایی بووه بۆ ژنان. ئێستاش له کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراقدا وه‌ک ڕابردوو ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یه‌ک وه‌زاره‌ت درا به ژنان. له‌کاتێکدا کێشه‌که له وه‌زیربوونى ژنان به‌ولاوه‌تر کێشه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستبوونى سیته‌مى به‌ڕێوه‌بردن‌و عه‌قڵیه‌تى حکومداره‌یه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه. گه‌لێک تا ژنى ئازاد پێشه‌نگایه‌تى نه‌کات ئازاد نابێت، ئه‌مه ده‌بێت یاسا چاکسازى‌و شۆڕشه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین بێت ئه‌گه‌ر نا به‌هیچ جۆرێک ناگه‌نه ئه‌نجام‌و ڕاستینه‌ى ئه‌مه‌ش له شۆڕشه‌کانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا دیار بوو. ده‌بێت هیچکات له یادى نه‌که‌ین عێراق ئه‌و خاکه‌یه که (مه) کانى ئیناناى تیا دزران. بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ى ژنان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاکه (مه) کانمان له پیاوى زاڵم بستێنینه‌وه‌و ئه‌م بانگه‌شه‌ى چاکسازیانه به‌هیچ جۆرێک قبوڵنه‌که‌ین‌و له وه‌ڵامى ئه‌م ناهه‌قیانه‌دا شۆڕشى ئازادى ژنان بۆ ئازادى کۆمه‌ڵگا به‌هێز بکه‌ین."
(ش ب)