وان؛ کاردانەوەی ژنان بەرامبەر هەوڵی بە سیخورکردنی کۆمەڵگە
09:09
ژنها
وان- پۆلیسی تورک بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە گەڕەکەکانی شاری وان-دا دەخولێنەوە و نوسراوی "وەرن پێکەوە ڕووبەرووی تیرۆر ببینەوە بڵاو دەکەنەوە، لەبەرامبەر ئەو کارەی دەوڵەت ژنانی ئەو شارە کاردانەوەی ناڕەزاییان پیشادا و ڕایانگەیاند کە ئەمە سیاسەتی بە سیخوڕکرنە.
حکومەتی ئاکەپە لە باکوری کوردستان لە شەڕی بەرامبەر بە شەرڤانان شکستی هێناوە بۆیە دەیەوێت بە ڕێگەی نامرۆڤانەو دوور لە ئەخڵاقی کۆمەڵگە، بەردەوامی بە سیاسەتی شەڕخوازانە و هەبوونی خۆی بدات.
هێزەکانی دەوڵەت دەیانەوێت بە کرێگیراوی و سیخوری لە کوردستان پێشبخەن، بۆیە بڵاوکراوە لە ناو هاوڵاتیان بڵاودەکەنەوە، هێزەکانی دەوڵەت ماوەی چەند ڕۆژە لە شاری وانی باکوری کوردستان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی دەگەرێن و نوسراوی"وەرن ڕووبەروویی تیرۆر ببینەوە" بڵاودەکاتەوە.
لەوبارەیەوە ژنان ناڕەزاییان بەرامبەر ئەم کارەی دەوڵەت پیشاندا و ڕایانگەیاند: ئەوە کارێکە دوور لە ئەخڵاقی مرۆڤایەتی و کەلتوری کۆمەڵگەیە، ئەوە بە سیخوڕکردنی کۆمەڵگەیە، بەردەوامی شەڕی دەرونیە، ئەو ئیرادەیەی کە بە کۆمەڵکوژی نەیانتوانی شکستی پێبێنن دەیانەوێت چەپەڵترین شێوازی شەڕ کۆتایی پێبێنن.
سەبیحە گەنجەر لەوبارەیەوە وتی: "پۆلیس بە زریپۆشی سەربازی هاتنە ناو کۆڵانەکەمان و نوسراوێکیان فرێدایە بەرماڵەکەمان. لەبەر ئەوەی نەمزانی بیخوێنمەوە منداڵەکان خوێندیانەوە و وتیان نوسراوە؛ "ئاگادارمان کەنەوە لە تیرۆرستان و لەبەرامبەری پارە وەرگرن" تیرۆرست مەبەستی ڕۆڵەکانمە، مەبەستی جەرگی منە، ئەوان خۆیان تیرۆرن، هەرگیز بە ترس وتۆقاندن تەسلیم نابین."
مەقبولە ئایتەکین ژنێکیتری شارەکەیە ئەویش ناڕەزایی خۆی پیشاندا بەرامبەر ئەو کارە بەدڕەوشتیەی هێزەکانی دەوڵەت. ناوبراو وتی: "پۆلیس هەتا نیوەی شەو لە کۆڵانەکاندا دەسوڕڕێنەوە و بە قسە ناشرینەکانیان بێڕێزیمان پێدەکەن. منداڵان نازانن کە ئەوە چیە بڵاوی دەکەنەوە، بەڵام دەبێت هەموومان لەبەرامبەر سیاستەی بە سیخورکردن یەکبگرین و نەفرەتیان بکەین، چونکە ئەو ئیرادەیەی کە بە کۆمەڵکوژی نەیانتوانی شکستی پێبێنن دەیانەوێت بە چەپەڵترین شێوازی شەڕ کۆتایی پێبێنن، خەیاڵیان خاوە هەرگیز تەسلیم نابین."
(ش ب)