پەروین بوڵدان: دەبێت شاندێکی سەربەخۆ و نێونەتەوەی بچێتە ئیمڕالی
10:45
ژنها
ئەستەنبۆل- ئەندامێکی شاندی ئیمڕالی، ڕادەگەیەنێت کە هەرچی زووە دەبێت شاندێکی سەربەخۆ و نێونەتەوەیی بچێتە ئیمڕالی، چونکە گومانیان هەیە لە تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە گرتوخانەی تەکەکەسی ئیمرالدا.
پەروین بوڵدان پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و ئەندامی شاندی ئیمڕالی، گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و بارودۆخی نائاسایی ئێستای ئیمڕالی هەڵسەنگاند، ناوبراو ڕایگەیاند: " گومانمان هەیە لە دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان، ئەو گۆشەگیریەی بە سەر عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپێنراوە لە هەمانکاتدا گۆشەگیریە لەسەر گەلی کورد و هەموو ئەوانەی کە بەڕێز ئۆجالان وەک ڕێبەری خۆیان قبوڵ دەکەن."
پەروین بوڵدان وتی: "ئێستا هیچ زانیاریەکمان لە سەر دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان نیە، بۆیە گومانمان هەیە لەوەی کە دۆخی تەندروستی باش نەبێت، چونکە ئێستا لە سەختترین هەلومەرجدا دەژیت، دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری سەر بەڕێزیان هەڵگیرێت، دەبێت ڕێکخروەکانی نێونەتەوەیی و سەربەخۆ بچنە دوورگەی ئیمڕلی."
ناوبراو وتیشی: "پێویستی ئێستای ناوچەکە بە بەڕێز ئۆجالانە چونەکە شەڕ هیچ ماف و یاسایەکی بۆ کۆمەڵگە نەهێشتۆتەوە، ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێت، کاریکردۆتە سەر تەواوی جیهان و ڕای گشتی ناوچەکە. لە وڵاتێک کە گەل کۆمەڵکوژ بکرێت، دەبێت ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤ خاوەن هەڵوێست بن."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پێی نابووە قۆناخێکی سەرکەوتوو، بەڵام ئەوانەی کە بەرگەی پێکەوە ژیانی گەلان و دیموکراتیک بوونی تورکیایان نەگرت، بە ڕاگەیاندنی شەڕ کۆتاییان بەو پرۆسەیە هێنا.
پەروین بوڵدان پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان و ئەندامی شاندی ئیمڕالی، لە کۆتایشدا بانگەوازی لە ڕای گشتی کرد کە بە وردبینی بجوڵێنەوە و هۆشیاریدا."
(ش ب)