دایکانی ئاشتی رۆژهه‌ڵات سەردانی بنەماڵەی گەریلای شەهیدیان کرد

10:47

ژنها

ناوەندی هەواڵ- دوابه‌دوای هه‌واڵی شه‌هیدبوونی گه‌ریلا، جه‌مشید شه‌ریعه‌تی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل-ه‌وه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا، گروپێک له‌دایکانی ئاشتی، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شەهید جه‌مشیدیان له‌شاری سنه‌ کرد.

گه‌ریلا، جه‌مشید شه‌ریعه‌تی، ناسراو به‌ گابار ئاراس رۆژی 10ی ئازاری ئه‌مساڵ، شه‌هید بوو، هه‌ر بۆیه‌ش گروپێک له‌دایکانی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردویان له‌شاری سنه‌ کرد و سه‌ره‌خۆشیان له‌خانه‌واده‌ و که‌سوکاری شه‌هید جه‌مشید کرد.

له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا، دایکان به‌خوله‌کێک راوه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی خوازی، سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی گه‌ریلای شه‌هید، باسیان له‌قاره‌مانیه‌تی شه‌هیدان و له‌وانه‌ شه‌هید جه‌مشید شه‌ریعه‌تی کرد و سه‌رپۆشی سپی دایکانی ئاشتیان پێشکه‌شی دایکی شه‌هید کرد.

جێگای ئاماژه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگیه‌کانی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی رژێمی ئێران، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی شاره‌که‌، به‌شداری مه‌راسیمی سه‌ره‌خۆشی شه‌هید جه‌مشید شه‌ریعه‌تیان کرد.

(ش ب)