هێرشەکانی سەر نوسەیبین لە چاوی کامێرای JINHA

11:16

ژنها

قامیشلۆ- چالاکی ئێشکگرتن لەسەر سنوری نێوان قامیشلۆ- نوسەیبین لە ژێر دروشمی" نابۆ بێدەنگی" بەردەوامە، پەیامنێرانی ئاژانسەکەمان کە دوێنێ نۆرەی چالاکیەکەیان وەرگرتبوو، چەندین وێنەو و ڤیدیۆی هێرشی سەر نوسەیبینیان بڵاوکردەوە.

هەڵمەتی رۆژنامەنوسانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر دروشمی" نا بۆ بێدەنگی" لە ٣-٤-٢٠١٦بە چالاکی ئێشکگرتن لە سەر سنوری نێوان قامیشلۆ- نوسەیبین، بە مەبەستی چاودێری کردنی بارودۆخی شارۆچکەی نوسەیبین دەستی پێکردوە.

پەیامنێرانی (ژنها) لە شوێن چالاکیەکە ڕایانگەیاندبوو کە ماڵی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەروخێنرێن، هەروەها بە چەکی قورس تۆپبارانی شارۆچکەکە دەکرێت، هەروها کاتژمێر ١١:٠٠دوێنێ هاوەنێکی ١٢٠ملم لە گەڕەکێکی شاری قامیشلۆ کەوتبوو بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی کەوتبووەوە.

ئەمڕۆش هاوکارانمان لە ڕۆژئاوا ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دوێنێ لە شوێن نۆبەتەکە گرتوویانە ناردوویانە، لە وێنەکاندا ئەوەی دەبینرێت ئاستی دڕندەیی و دژواری هێرشەکانە کە بە چەکی قورس ئەو شارۆچکەیە تۆپباران دەکرێت، ماڵی هاولاتیان بە شۆفل دەڕوخێندرێن و سوپا دەست لە هیچ ناپارێزێت.

چالاکی ئێشکگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەردەوامە.

(ش ب)