کۆبانێ؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی مین ١٠ منداڵ بوونە قوربانی
12:29
ژنها
کۆبانێ- لە گوندی "دەرب حەسەن" ی کانتۆنی کۆبانێ بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی کاتی هێرشی چەتەکانی داعش، ٤ منداڵ گیانیان لەەستداو ٦ منداڵیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەمە(٩-٤-٢٠١٦) لە گوندێکی کانتۆنی کۆبانێ لمینێکی چێندراوی کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، بە کۆمەڵێک منداڵ کە خەریکی منداڵ کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان بوون تەقیەوە، لە ئەنجامدا ٤ منداڵ گیانیان لەدەست داو ٦یتریش بریندا بوون.
جێگەی ئاماژەیە چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا هێڕشیان کردە سەر کۆبانێ و دوای بەرخۆدانی بێوێنەی شەرڤانان توانرا شارەکە بەتەواوی کۆنترۆل بکرێت، بەڵام تا ئێستاش پاشماوەی چەتەکان هاوڵاتیان زەرەمەند دەکات، لەماوەی ساڵێکدا چەندین مین و تەقەمەنی بە هاوڵاتیان تەقیوەتەوە و تا ئێستا چەندی هاوڵاتی بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی.
(ش ب)