عەفرین؛ یەکەمین فیستیڤالی ژنانی جەوان دەستپێدەکات
09:24
فیدان ڕێزان/ژنها
عەفرین- تەڤگەری ژنانی جەوان لە ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین ڤیستیڤالی کەلتوری لە کانتۆنی عەفرین سازدەکات.
لە ١٤ی ئەم مانگەدا بە دەستپێشخەری تەڤگەری ژنانی جەوان یەکەمین فیستیڤالی کەلتوری لە ژێر دروشمی "بە هێزی ژنانی جەوان بەرەو بونیادنانەوەی کۆمەڵگە" لە کانتۆنی عەفرین سازدەکرێت.
لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی فیستیڤالەکە "ژیندا دلسۆز" کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ژنانی جەوان(تەژەجە) و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤالەکە ڕایگەیاند: ئامانجیان لەو فیستیڤالەک خستنە ڕووی هێزی ژنانی جەوانە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی و بەتایبەت لە کانتۆنی عەفرین.
ژیندا دلسۆز ڕاشیگەیاند کە گروپی مۆسیقا و گۆرانی، گۆڤەند، وەرزش، شانۆ و هونەرمەندامی ژنی کانتۆنی عەفرین بەشداری فیستیڤالەکەدەبن. نوبراو وتی: "یەکەمین فیستیڤالی کەلتوری بە پێشەنگی ژنانی جەوان لە ١٤-٤-٢٠١٦دا لە کانتۆنی عەفرین بەڕێوەدەچێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە فیستیڤالەکە لە ١٤-١٩دەخایەنێت و لەو نێوەندە دا چەندینی بەرهەمی کەلتوری و هونەری لەلایەن ژنانەوە پێسکەش دەکرێن.
ژیندا دلسۆز لە کۆتایشدا بانگەوازی لە ژنان کرد کە بە جۆشەوە ئامادەی ئەو فیستیڤالە ببن.
(ش ب)