لەبەر نەبوونی پارەی نەخۆشخانە کچێک بە بارمتە دەگیرێت
10:06
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لەشاری یەزدی ئێران کچێکی بێکەسە تەمەن ١٨ ساڵان بەهۆی ئەوەی پارەی نەخۆشخانەی پێنەبووە ماوەی حەفتەیەکە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە وەک بارمتە گیراوە و پۆلیس وەک گیراوێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن.
بە پێی میدیاکانی ئەو شارە بڵاویان کردۆتەوە، لە شاری یەزدی ئێران کچێکی بێکەس(هەتیو) ١٨ ساڵان لەبەر ئەوەی پارەی نەخۆشخانەی پێنەبووە کەدەکاتە چوار ملیۆن تمەن، ماوەی حەفتەیەکە لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە و ڕێگەی پێنادرێت دەرچێت.
هەروەها ڕاگەیاندراوە پۆلیسی نەخۆشخانە وەک گیراوێک هەڵسوکەوت لە گەڵ ئەو بارمتەیە دەکەن و لە ژێر چاودێری توند دایە.
هاوڵاتیانی شارەکە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە دەیانەوێت هاوکاری کچەکە بکەن، چونکە خزمەکانی ئەو کچە تەنها یەک ملیۆن تمەنیان داوە تا ئێستا.
جێگەی ئاماژەیە شەشە مانگ بەر لە ئێستا لە بەشی فرایاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری ئەسفەهان، تەقەلی قاچی کچێکی چوار ساڵانیان دەرهێناوە لەبەر ئەوەی پارەی پێنەبووە، هەرەه ئەو کچەش دایک و باوکی نەبووە بەو هۆیەوە فەلج بووە.
(ش ب)