فیگەن یوسکەداغ: بەرخۆدانی بۆتە کەلتورێک و سەردەکەوێت
10:07
ژنها
وان- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند کە لەو نیشتیمانەی بەرخۆدانی بۆتە کلتورێک، شکست هێنان مەحاڵە.
فیگەن یوکسەک داغ، هاوسەرۆرکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سیاسەتی شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی سەر گەلی کوردی لەباکوری کوردستان هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: لە کورستان بەرخۆدانی بۆتە کەلتورێک، هەرگیز ناتوانرێت بە هێرش و کۆمەڵکوژی، بە سیاسەتی لەناوبردن کۆتایی بە بەرخۆدانی گەل بێنن.
فیگەن ئاماژەی بەوەکرد کە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و دواتریش بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی (٧-٦-٢٠١٥) هێرش و کۆمەڵکوژی سەر کوردان دەستی پێکردوە، ناوبراو وتیشی: "سیاسەتمەدارانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "بەرد لەسەر بەرد ناهێڵن"، بەڵام بەرەوامی بەرخۆدانی گەلی کورد نیشانەی سەرکەوتنە."
هاوسەرۆکی هەدەپە جەختیشی کردەوە: "دەسەڵاتداران بێ ئەوەی شەرم لەخۆیان بکەن، دەڵێن؛ 'ئەگەر ملکەچ نەبن، ناسنامەی هاوڵاتیبوونیان لێدەسێەنینەوە'، ئەوە بەتەواوی قسەیەکی فاشیزانەیە، گەلی کورد چەندین ساڵە بە هەموو چین و توێژەکانیەوە لە پێناو ناسنامەیەکی ئازاددا تێدەکۆشێت."
فیگەن یوکسەک داغ، هاوسەرۆرکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە کۆتیشدا وتی: مومکین نیە بتوانین بەو ئەقڵیەتە ئاشتی و ئارامی بەدیبێنین، چونکە هەموو ڕێگەیەکیان بە ڕووی دیموکراسیدا داخستووە، ئەو خاکە خاکی دکتاتۆران و داگیرکەران نیە تا سیستەمێکی فاشیزمانە بەسەر گەلدا بسەپێنن، بەرخۆدانی گەل لە شارەکانی وەک'گەڤەر، سلۆپی، نوسەیبین، جزیر و فارقین' ئەنجامی کەلتورێکی بەرخۆدانیە کە لە مێژوودا بۆمان ماوەتەوە، بۆیە گەلێک کە خاوەن ڕۆحی بەرخۆدانی بێت و بەرخۆدانی ببێت بە کەلتورێک، با کەس بیر لە تەسلیم گرتنی ئیرادەی ئەو گەلە نەکاتەوە."
(ش ب)