بروکسل؛ کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان بەڕێوەچوو

11:17

ژنها

بروکسل- ئەنجومەنی ژنانی بێریتان لە پایتەختی وڵاتی بەلجیکا کۆنگرەی خۆی سازکرد.

ئەنجومەنی ژنانی بێریتان، دوێنێ لە شاری بروکسل-ی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا، کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، کۆنگرەی ژنان بە خولکێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر "خانم مەراش" ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا(TJK-E) وتەی کردنەوەی پێشکەش کرد.

خانم، سەرەتا ئاماژەی بە هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی باکوری کوردستان کرد، هەروەها سەرنجیشی ڕاکێشایە سەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ناوبراو باسیشی لە ڕۆڵ و پێگەی ژنانی کورد کرد لە خەبات و تێکۆشانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات.

پاشان ڕاپۆرتی کاروخەباتی ساڵێکی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان لە بەلجیکا، خوێندرایەوە و هەڵسەنگێندرا.

پاشان کۆمسیۆن بۆ پەیوەندی دەرەوە، کەلتور، ڕاگەیاند، دادوەری، پڕۆژەی کۆمەڵایەتی و کاروباری شەهیدان دیارکران و هەڵبژێردران.

کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان بە دروشمەکانی "ژن ژیان ئازادی و بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

(ش ب)