هەشتەمین فیستیڤاڵی ڕۆژی رەوندوز دەستی پێکرد

12:12

ژنها

سۆران- لە شارۆچکه‌ی ره‌واندوزی سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی رۆژی ره‌واندوز ده‌ستیپێکرد.

کاتژمێر 10:30 خوله‌کی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌کانی شاروچکه‌ی ره‌واندوز هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی رۆژی ره‌واندز به‌به‌شداری کونسوڵی وڵاتان و نوێنه‌ری شاره‌وانیه‌کانی باکور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان و وه‌زیرانی هه‌رێم ونوێنه‌ری حزبی و حکومی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد .

مه‌راسیمه‌که‌ به‌سرودی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد.

پاشان سیروان رۆژبه‌یانی قایمقامی شارۆچکه‌ی ره‌واندوز وتارێکی پێشکه‌شکرد و وێرای به‌خێرهاتنی میوانه‌کان خۆشحاڵی خۆی به‌ سازکردنی هه‌شته‌م فیستیڤاڵ ده‌بڕی و هیوای خواست کۆی بڕگه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان بێت.

له‌ بڕگه‌ی یه‌که‌می ڤیستیڤاڵه‌که‌شدا تیپی هونه‌ری کۆمه‌ڵه‌ و وێژه‌ی ره‌واندوز چه‌ندین ئاوازو گۆرانی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ی ره‌واندز پێشکه‌شکرد.

چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌شته‌م ڤیستیڤاڵی ره‌واندوز تا ده‌ره‌نگانی ئێواره‌ به‌رده‌وامبێت.

(ش ب)