پۆلیس هەڵی کوتایە سەر بارەگای KJA و BDP

13:22

ژنها

ئامەد- لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان پۆلیسی تورک هەڵی کوتایە سەر بارەگای کۆنگرەی ژنانی ئازاد و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان و چەندین کەسی دەستبەسەر کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر بارەگاکانی هەر یەک لە کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا) و بارەگای پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان(دەبەپە) لە ئەنجامدا ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیان، بەڕێوەبەران و ئەندامانیان دەستبەسەرکرد.

هەتا ئێستا ناوی هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوانەی کە ناویان دەزانرێت و دەست بەسەرکراون زۆربەیان ئەوانەن کە پێشتر لە ئۆپراسیۆنی (کەجەکە)ی ساڵی ٢٠٠٩دەستگیرکرابوون.

لەوبارەیەوە ئایلا ئاکات ئاتا، سەرۆکی کۆمەڵەی، کۆنگرەی ئازادی ژنان کاردانەوەی توندی لەبەرامبەر ئەو هێرشە پیشاندا و ڕایگەیاند: ئەوە بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە هەموو بەها، یاسا، ئەخڵاق و کەلتوررێک. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە بێجگلە دەستگیرکردنی چەندی کەس هەموو شتەکانی ناو بارەگاکانیش شێوێندراون و کۆپیترە و ئامێرەکان دەستیان بەسەر داگیراوە.

(ش ب)