ژنە چالاکێک دژی یاساکانی ڕژێمی ئێران خۆی ڕووت داکاتەوە
15:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ- یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان لە ٣٧مین ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمی نیزامی ئێستای ئێران، لە تەنیشت بۆرجی میلاد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی خۆی ڕووت کردەوە.
"مۆژان تاهیر" سینەماکار و چالاکی مافی ژنان لە ڕێکەوتی ١ی ئەم مانگەدا ئەمساڵدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە "سیستەمی مەزهەبیی فاشیستیی ئێران" لە بۆرجی میلاد خۆی ڕووت کردەوە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا، ئامانج لەو کردەوەیەی خۆی "نە گوتن بە نیزامی ئیسلامیی ئێران" ڕاگەیاند و دەڵێت: "ئەو ڕۆژەم بۆ نە گوتن بە کۆماری ئیسلامی و یاساکانی دژی ژن هەڵبژارد".
مۆژان تاهیر لە درێژەی ئەو وتووێژدەدا دەڵێت: "کردەوەی من لە ڕۆژی ١ی نیسان پەیامی نە بە کۆماری ئیسلامییە. پەیامی من ڕوو لە ژنانی ئێران ئەوەیە کە لە نێوخۆی ئێرانیش دەتوانین چالاکی بکەین و دەنگی مافخوازانەی خۆمان بڵند بکەین".
ناوبراو لە سەر جەستەی ڕووتی خۆی نووسیبووی: "ئیتر نامهەوێ زیندوو بمێنم"، هەروەها لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو تەنیا قسەی من نیە. بەڵکوو قسەی هەرە زۆری ژنان لە ئێرانە. قسەی ژنانێکە کە لەژێر یاساکانی دژه ژن پێشێل کراون. ژنانێک، کە تەنیا مافی دەربڕینی هەستی خۆیان نیە.
لە ڕێکەوتی ١-٤-١٩٧٩دا، ڕێفراندۆمێک کە تەنیا دەنگدەران مافی هەڵبژاردنی بژاردەی "گۆڕینی ڕێژیمی پێشوویان بە کۆماری ئیسلامی" به دەنگی "بەڵێ یا نا" هەبوو، لە ئێران بەڕێوە چوو و دەسەڵاتی ئێستا هاتە سەر کار.
س؛ (کوردپا)
(ش ب)