گوندێكی 6 هه‌زارساڵه‌ له‌هه‌ورامان ده‌دۆزرێته‌وه‌

16:30

ژنها

ناوەندی هەوال- له‌هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك دۆزراوه‌ته‌ كه‌ ته‌مه‌نی 6 هه‌زار ساڵه‌.

ئه‌میر ساعید مووچشی، سه‌رپه‌رشتی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ مێژووییه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌رچه‌م رایگه‌یاند: له‌ناوچه‌ی سه‌رچه‌م له‌نزیك شاری سه‌وڵئاوای پارێزگای سنه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك دۆزراوه‌ته‌ كه‌ ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 6 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش.

كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری مێژوویی و پاشماوی ئێسك و پروسكی ئاژه‌ڵان و ئاسه‌واری بیناسازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌گونده‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌میر وتیشی: تا ئێستا له‌هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌نوێیه‌كان ده‌توانن زانیارییه‌ زیاترمان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێبده‌ن.

(ش ب)