هەولێر؛ به‌هۆی‌ گڕگرتنی‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ دایك و كچێك گیانیان له‌ده‌ستدا

12:51

ژنها

هەولێر- دایك و كچێك به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان خێزان برینداربوون، به‌هۆی‌ گڕگرتنی‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ شاره‌وانی‌ ماڵێك گڕی‌ گرت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوانی‌ دیكه‌ش بریندار بوو.

ئاگره‌كه‌ له‌ماڵی‌ كه‌سێك به‌ناوی‌ (عادل مجید محمد) كه‌وتۆته‌وه‌، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ (سه‌یران عبدالرحمن سعید) و كچه‌كه‌ی‌ (هۆنیا عادل عبدالرحمن) گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو كچی‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان خێزان به‌ناوه‌كانی (هێرۆ) و (خانێ) بریندار بوون".

زانرا کە تا ئێستا نازانرێت هۆكاری‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ چییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

(ش ب)