لە نوسەیبین دوو ڕۆژنامەنوس دەستبەسەر کران

14:09

ژنها

مێڕدین- پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە(DÎHA) لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵی شەڕی نوسەیبین لەوشارۆچکەیەدا لەلایەن هێزەکانی سوپای تورک دەستبەسەرکران.

مەلتەم ئۆکتای و ئۆغر ئاکگول پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە( DÎHA) ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵی شەر لە شارۆچکەی نوسەیبینی سەر بە شاری ماردین لەلایەن هێزەکانی سوپای تورک دەستبەسەرکران و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

(ش ب)