عەفرین؛ یەکەمین فیستیڤاڵی کورتە فیلم کۆتایی هات

14:11

ژنها

عەفرین- یەکەمین فیستیڤالی کورتە فیلم لەکانتۆنی عەفرین بە خەڵاتکردنی هەر یەک لەفیلمی "دایکە حەنا" و "حەزکرن" کۆتایی هات.

یەکەمین فیستیڤاڵی کورتە فیلمی سینەمایی، کە لەلایەن دەستەی کاروباری کەلتور و هونەری(تەڤ-چاند)ی کانتۆنی عەفرین سازکرابوو، ئەمڕۆ دووشەمە بە ئاهەنگێک کۆتایی هات.

لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک زۆر هاوڵاتیان و بەڕێوەبەرانی کانتۆنەکە ئامادە بوون و چەندین بەرهەمی هونەری پێشکەش کران.

لە کۆتایی فیستیڤالەکدا کە بە ئاهەنگێک کۆتایی هات، خەڵاتی باشتیرن فیلم بەخشرایە فیلمی"دایکە حەنا" لەدەرهێنانی مۆن ئەلگاریالای بە ڕەگەز فلیپینی و فیلمی "حەزکرن" لە دەرهێنانی بۆیا هارزانۆڤ بەڕەگەز بولگاری.

(ش ب)