سودەکانی زەنجەفیل بۆ تەندروستی

10:01

ژنها

ناوەندی هەواڵ- زەنجەفیل چەندسەدەیەكە لەبواری دەرمانسازی وپیشەسازی وچێشت لێنانیشدا بەكارهێنراوە.

زەنجەفیل ڕووەكێكی زۆر بە بەبایەخە كەدەتوانرێ‌ بەشێوازی جیاواز بەكاربهێنرێ‌ وەك پاودەر،وشككراو،فرێش تازە،ڕۆن یاخودگیراوە(شەربەت)

سەرچاوەیەكی گرنگەبۆ(ڤیتامینA,B,C,E,,مەگنسیۆم،پۆتاسیۆم،فسفۆڕ،سلیكۆن،ئاسن،سۆدیۆم،كالسیۆم،توتیا)بۆیە جێگای سەرسامی نیە كەكۆمەڵێك سودی تەندروستی لە ڕادەبەدەرگرنگی هەبێت.

1-ئازاروشێواوی گەدەوڕیخۆڵەو ژانە سك كە مدەكاتەوە:زەنجەبیل بە یەكێك لە باشترین چارەسەرەكان دادەنرێت بۆنەخۆشیەكانی گەدەوڕیخۆڵە،یارمەتی گەدە دەدات و هەرسكردن ئاسان دەكات .

هەروەها َچارەسەرێكی باشە بۆهەوكردنی ڕیخۆڵەوباوبژی ناوسك و ریخۆڵە ،بە بە كارهێنانی زەنجەبیل لە خۆراكەكانی ڕۆزانەتدا بەدور دەبیت لەئازاری گەدەوژانە سك و سكچوون، زەنجەبیل گرنگە بۆكردنەوەی ئارەزووی خواردن وە هەروەها یارمەتی تواندنەوەو مزینی خۆراك دەدات.

2- چارەسەركردنی نەخۆشی: دەتوانن بڕێكی كەم لە پاودەری زەنجەفیل بەكاربهێنن بۆ چارەسەری ڕشانەوە،گێژبوون ،لەرزوتا،بێهێزی.

3- كەمكردنەوەی هەوكردن(التهاب)و ئازار:زەنجەبیل بەوە ناسراوەكە دزی (التهابات)هەوكردنە،هەروەها یارمەتیدەرە بۆكەمكردنەوەی ژانەسەر و(شەقیقە)وئازاریماسولكەوجومگەوپشت.خواردنەوەی چا لەگەڵ پارچەیەكی بچوك لە ڕەگی زەنجەفیل ڕێگایەكی ئاسانە بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر.


بۆچارەسەركردنی ئازاری ماسولكە پاش وەرزشێكی باش دوو دڵۆپ لە ڕۆنی زەنجەفیل بكە ناو ئاوەوەو پاشان خۆتی پێ‌ تەڕبكە.

4- ڕێگریكردن لە شێر پەنجە:زەنجەبیل دژە ئۆكسیدەكان(antioxidants)بەهێزوپتەودەكات كە یارمەتیدەرن بۆڕێگریكردن لە شێرپەنجە.

لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە كە زەنجەبیل دەتوانێ‌ گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی كۆڵۆن خاوبكاتەوە وزیانی گەشەی ئەو خانانە كەمبكاتەوە.

وە هەروەها دەتوانێ‌ ڕێگری جۆرەكانی دیكەی شێرپەنجە بێت وەك(شێرپەنجەی پێست ،سی ،مەمك ،سی،پەنكریاس و پڕۆستات).تێكەڵكردنی بڕێكی كەم لە زەنجەفیل لەگەڵ شەربەت یان چای بەیانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك ودووبارەكردنەوەی هەمووڕۆزێك ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەكا.

5- بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری:ڕۆزانە بەكار هێنا نی زەنجەبیل یارمەتیدەرت دەبێت دزی سەرما بون وئەنفلەوەنزاو درم لە وەرزی زستاندا،ئەم ڕووەكە دەوڵەمەندە بە مادەی توتیا و كرۆم و مەگنسیۆم كە سوڕی خوێن چالاك دەكات وە لەرزوتاو ئارەقكردنەوەكەمدەكاتەوە.لیمۆ لەگەڵ زەنجەفیل پێكەوە هۆكارن بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش.

6- تامێكی خۆش دەبەخشێتە خواردنەكان:زەنجەبیل بەتامو بەهرەدارەو دەتوانرێ‌ بەكار بهێنرێ‌ لە دروستكردنی شیرینی و زەمە خۆراكەسەركیەكان و هەندێ‌جۆری خواردنەوەدا ،زەنجەفیل بە شێوەیەكی فراوان وەك شتێكی عادەتی بەكارهێنراوە لە دروسكردنی ناندا.

7- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات:دەتوانی بەئاسانی خواردنت كەمبكەیتەوەوكێشت دابەزێنی تەنها بە زیادكردنی زەنجەبیل بۆ خواردنەكانت.

هەروەها زەنجەفیل كەبەشێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێت بەهۆی ئەوەی سوودێكی زۆری هەیە ، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك زەنجەفیل چارەسەرێكی سەركەوتووی هەندێك لەجۆرەكانی شێرپەنجە دەبێت.

زەنجەفیل ئاستی تێربوون بەرز دەكاتەوە وئەمەش مانای وایە پێویستت بە كالۆری كەمتردەبێت بۆ هەستكردن بە تێری،زەنجەفیل بەهۆكارێكی سروشتی بەهێز دادەنرێت لە كەمكردنەوەونەهێشتنی برسێتی و حەز بۆ خواردن وە هەروەها چەوریی دەسوتێنێت.

(ش ب)