پێویستە کۆمەڵگە لەسەر بنەمای بیردۆزی ئازادی ژن پەروەردە بکرێت

10:03

دویگۆ ئەرۆل/ ژنها

ئامەد- ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی کۆنگرەی ژنانی ئازاد ڕایگەیاند: دەیانەوێت لەچوارچێوەی کاروخەباتی بونیادنانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریدا کۆمەڵگە لەسەر بنەمای بیردۆزی ئازادی ژن پەروەردەبکەن.

دوای ڕاگەیاندنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە باکوری کوردستان، هاوڵاتیان لەلایەک گەڕەک و شارەکانیان دەپارێزن، لەلایەکیتریشەوە خەباتی پەروەردە، ئابوری، کەلتوری و پێسخستنی کۆمەڵگە لەهەموو بوارێکەوە، بەڕێوەدەبەن. ئادار شامان، ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی کۆنگرەی ژنانی ئازاد لەوبارەیەوەیەوە ڕایگەیاند: " بۆ ئەوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری هەمیشەی بکەین بیکەین بە بەرهێمێک بۆ ئایندە، ئەوا دەبێت، برەو بە پێشخستنی کۆمەڵگە بدەین لە ڕووی هزریەوە."

ئادار شامان وتی: "پێویتسیمان بە خەباتێکی زۆر هەیە لە ڕووی بونیادنانەوەی کۆمەڵگەدا بەتایبەتیش، خەباتی پەروەردەو فێرکردن، چونکە بۆ ئەوەی زمان، کلتور و مێژووی گەلەکەمان و هەموو گەلانی تر لە ژێر ئەقڵەیەتی دەوڵەتی تورک دەرخەین پێویستمان بە پێشخسنی کۆمەڵگەیە لە هەموو بوارێکەوە."

ناوبراو ئاماژەی بەشێوازی پەروەردە کرد و وتیشی: "دەمانەوێت منداڵانمان لەسەر بنەمای بیردۆزی ئازادی ژن پەروەردە بکەین، تا بتوانین ژیانی کۆمەڵگەی پیاوسالار بگۆڕین بۆ گۆڕەپانێکی ئازادی، یەکسان و دادپەروەری، هەرچەند ئەوەش کارێکی سەختە، بەڵام باوەریمان هەیە لەسایەی بیروباوەری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە هەموو بەرگرینمەکانیدا دەڵێت: 'بۆ زمان، مێژوو، ناسنامەو دیموکراتی بوون، بونیادناندوەی کۆمەڵگە شەرتە.' ئێمەش لەسەر ئەو باوەڕیە تێدەکۆشین."

ئادار شامان ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، لە کۆتایشدا وتی: "ئێمە هەمیشە لەڕووی هزریەوە شکستمان خواردوە، بۆیە دەبێت لە هەموو خەباتێک زیاتر پەرەبەپێشخستنی تاکەکان بدەین، بۆ ئەوەش کارێکی سەرکەوتومان دەستپێکردوە، سەرەڕای هەموو فشارێکیش بەردەوما دەبین."

(ش ب)