کوا ویژدانی مرۆڤایەتی؟
10:07
فیدان ڕێزان/ ژنها
عەفرین- ئەندامان و بەرێوەبەرانی پارت و ڕێکخراوەکان لە شاری عەفرین ئیدانەی هێرش و هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب دەکەن.
بەڕێوەبەرانی تەڤگەری دیمۆکراتی(تەڤد-دەم) و "کۆنگرەی ستار" لە کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی توندیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر گەڕەکی کوردنشینی "شێخ مەقسود"ی شاری حەلەب دەربڕی و ڕایانگەیاند: لە شێخ مەقسود مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن، چەکی کیمیاوی بەکاردێت، ماڵی هاوڵاتیان، بەسەریان دەڕوخێنرێت، کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان دەکرێت، بۆیە داوا لە هەموو دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوادەکەی کە کۆتایی بەم کارە دڕندانەی چەتەکان هەڵوێستیان دەرببڕن.
عایشە حسۆ ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری دیموکراتی(تەڤ-دەم) ڕایگەیاند رووی ڕاستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و "ئەنەکەسە" لە هێرشی سەر شێخ مەقسود بەتەواوی ئاشکرا بوو، ناوبراو وتی: "ئاستی دڕندەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هێرشی سەر شێخ مەقسود بەدەرکەوت." هەورەها وتیشی: " ئەو هێزانە بە پشتگیری و هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانیان بەرامبەر هاوڵاتیان پێکدێنن، بەڵام بەرخۆدانی گەل و شەرڤانان هەموو پلانە چەپەڵەنی پوچەڵ کردۆتەوە.
هەر لەسەر ئەو مژارە گولستان جەعفەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری (تەڤ-دەم) وتی: "هاوڵاتیان شێخ مەقسود بە هەموو پێکهاتەکانەوە، سیستەمێکی دیموکراتی و پێکەوە ژیانیان بونیاد ناوە، بەڵام دوژمنانمان چاویان بەو پێشکەوتنانە هەڵنایە و دەیانەوێت ئارامی ناوچەکەکە بشێوێنن. بانگەوازی لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم کە هەڵوێستی خۆیان دیار بکەن."
هەروەها فاتمە حەسەن، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی تەڤگەری دیموکراتی شارۆچکەی جندرێس، سەرەتا بە توندی ئیدانەی هێرش و ئاستی دڕندەیی هێرشەکان کرد و وتی: "ئێمە وەک ژنانی ڕۆژئاوا بەرخۆدانی گەلەکەمان لە شێخ مەقسود بە گەرمی سڵاو دەکەین، بەرخۆدانیان مایەی شانازی و سەرفرازی گەلی کوردە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە پلانەکانی دوژمنانمان بێنین تا دواین هەناسەمان لە پاڵ بەرخۆدانی و بوێری شەرڤانان دەوەستین و لە هەموو ڕوێکەوە هاوکاریان دەکەین."
لە کۆتایشدا نەورۆز هاشم ئەندامی دەستی بەڕێوەبەری(کۆنگری ستار) لەسەر ئەو هێرشانە بەو شێوەیە دوا: "ڕۆژنە بەدەیان هاوڵاتی شەهید دەبن، کوا ویژدانی مرۆڤایەتی کە باسی لێوە دەکرێت، بانگەوزی لە هەرکەسێک دەکەم بیر لە مرۆی و دۆخی هاوڵاتیانی گەڕەکی شێخ مەقسود بکەنەوە. "
(ش ب)