لە ڕۆژئاوای کوردستان دایە 'ئوەیش' بەبیر هێنرایەوە

10:43

ژنها

ناوەندی هەواڵ- دایە ئوەیش دایکی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە ٢٤ مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایکردنیدا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەبیرهێنرایەوە.

دایکی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، کە بە "دایە ئوەیش" ناسراوە، لە ٢٤ساڵەمین کۆچی دوای کردنیدا لە ڕۆژئاوای کوردستان چەندین مەراسیمی ڕێزگرتن بەبیرهێنرایەوە.

لە شارۆچکەی دربەسیە سەر بە کانتۆنی جزیرە، بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و ئامادەبوونی ژمارەی زۆری ژنان بۆ یادکردنەوەی "دایە ئوەیش" کۆبونەوەیەک سازکرا، لە کۆبونەوەکەدا لەسەر کەسایەتی دایە ئوەیش و ڕۆڵی دایکێکی سەرکردە گفتوگۆ کرا، هەروەها ڕاگەیەندرا کە پەروەردەی ڕاست هزر دەئافرێنێ و کەسایەتی بەرهەم دێنێت.

هەر لە کانتۆنی جزیرەدا لە شارۆچکەی تل تەمەر ژنان بۆ وەبیرهێنانەوەی دایە ئوەیش کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆناهی تل تەمەر بەرێوەبەری گۆنگرەی ستار لە شآرۆچکەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد، ڕۆناهی لە وتەکەیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر گەورەیی و میهرەبانی دایە ئوەیش، ناوبراو وتیشی: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەمیشە دەڵێت: دایکم مامۆستایەک بوو کە منی بەم ئاستە گەیاند.

لە کۆبونەوەی ژناندا سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و ڕابردووی دایە ئوەیش لە ژێر ناوی "دایە ئوەیش دایکی هەموومانە"پیشاندرا.

هەروەها لە کانتۆنی عەفرین، بە هەمان مەبەست ژنان مەراسیمێکیان بۆ یادکردنەوەی ڕۆژە ئەنجامدا، لە مەراسیمەکدا بەڕێوەبەرانی کانتۆنەکە، و ژمارەیەک زۆر هاوڵاتیان ئامادەبوون.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار دالیا حەنان قسەی کرد و ڕایگەیاند: "دایە ئوەیش بۆ دایکێکی پیرۆزە بۆ ئێمە، سەمبۆلی دایکێکی ڕاستەقینەیە، دایە ئوەیش گەورەترین خەڵاتی پێشکەش بە گەل و نیشتیمان کردووە ڕێبەرێکی ئافراندوە."

(ش ب)