دادگای تورک بڕیاری بەندکردنی بۆ چوار ژنە سیاسەتمەداری کورد دەرکرد

11:06

ژنها

ئامەد- لەو ١٦ ژنە چالاکە سیاسیەی لە کاتی هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (بەدەپە)دەستبەسەر کرابوون چواریان سزای دەستگیرکردنیان بۆ بڕدرایەوە.

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوکاتدا، لە شارەکانی ئامەد، دیلۆک و ئەنقەرەدا ژمارەیەک زۆر ژنە چالاکی سیاسی دەستبەسەرکران، دوای دەسستبەسەرکردنیان ڕەوانەی بەشی لێپرسینەوەی دادگا کران.

لە لێپرسینەوەیاندا دادوەر بڕیاریدا کە هەر یەک لە(چیمەن شیمشەک، هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمە دیموکراتیەکان، پەرۆ دۆندار ئەندامی ئەنجومەنی (بەدەپە)، ئۆلجای کانیلباش ئەنجامی ئەنجومەنی (بەدەپە) و سەحەر تومەر خەباتکاری (GABB) و زۆزان تۆپراخ ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(KJA) ڕەوانی دادگا کران، دوای ئەوە زۆزان تۆپراخ ئازادکرا و چوار ژنە سیاسەتمەارەکەیتر بڕیاری دەستگیرکرندیان بۆ دەرچوو.

هەر چوار ژن سیاسەتمەداری کورد بە قۆڵبەستراوی ڕەوانەی گرتووخانەی شاری ئامەد کران.
( ش ب)