لەبەرامبەر سیاسەتی کۆچبەری لە چادر بەرخۆدانی دەکات

14:27

بێریتان ئالیا کورت- شەهریبان ئاسمین/ ژنها

ئامەد- لەبەرامبەر سیاسەتی کۆچبەری و چۆڵکرنی شارەکانی کوردستان، خێزانێکی ناوچەی سور لەسەر ڕێگەی نێوان ئەرغەنی- ئامەد چادرێکیان دەکاتەوە، فاتمەی دایکی ئەو خێزانەش دەڵێت بڕیارم داوە نەچم بۆ شارەکان.

فاتمە دینلەر ژنێکی ناوچەی"سور"ە، دوای ئەوەی زۆربەی ماڵەکانی هاوڵاتیان لە ناوچەی سور لە ئەنجامی شەڕ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕووخێندران، فاتمە خێزانەکەی هەڵدەگرێت و بەناچاری دەچێتە شارۆچکەی ڕێزان، پاشان لە ١٤ ی مانگی ڕابردوو بڕیاری قەدەغەی دەرکەوتن لەو شارۆچکەیەش ڕاگەیاندرا، پاشانیش هێزەکانی دەوڵەت هێرشێکی سەختیان بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامدا بۆیە فاتمە جارێکیتر ماڵوێران دەبێت، ئەمجارەیان فاتمە چادرێک لەسەر ڕێگەی ئامەد-ئەرغەنی دادەنێت و دەڵێت: "ئەگەر بمرم ناچم بۆ شارەکانی تورکیا چونکە ئامانجی دەوڵەيتیش هەر ئەوەیە."

فاتمە لەوبارەیەوە وتی: "دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان لە ناوچەی سور کۆتایی هاتووە، هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە، بەڵام من شوێنێکم نیە، چونکە ماڵەکەمان وێران بووە، دەوڵەت دەیەوێت بچین بۆ شارە گەورەکانی تورکیا و تا بتوانن بە ئاسانی لە کولتور و ڕەسەنی خۆمانمان دوورخەنەوە."

فاتمە وتیشی: " ئێستا خۆم و پێنج منداڵەکانم لەو چادرە دەژیم، من ڕازیم بەو ژیانە، بەڵام ڕازینم بەوەی ژیانی کۆچبەری لە شارەکانی تورکیا هەڵبژێرم، هەرچەند دۆخی ژیانمان باش نیە زەحمەتی زۆر هەیە، بەڵام باشترە لە سەرشۆڕی و دەربەدەری لە شارەکانی تورکیا. بۆیە ئەگەر لەم چادرەدا بمرم ناچم بۆ تورکیا."

دوای ڕاگەیاندنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە باوری کوردستان، دەوڵەتی تورک دەستی کرد بە هێرش بۆ سەر ئەو شارو شارۆچکانەی خۆبەڕێوەبەریان لێ راگەیاندراوە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەندی شارۆچکە کراونە بۆ ناوچەی قەدەغەکرا و ماڵی هاوڵاتیان روخێندراون. دەوڵەت هاوڵاتیان بە زۆر ناچاری کۆچکردن دەکات.

(ش ب)