لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ئارین میرکان لادرا
15:11
ژنها
سلێمانی- له 63ههمین ساڵهی کۆچی دوایی چهپسهخانی نهقیب، لهشاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا پهرده لهسهر پهیکهری ئارین میرکان لادرا.
ئەمڕۆ 12/4/2016 لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ئارین میرکان لابرا. پەیکهرهکه لەلایەن پەیکەرتاش بەرزان هەورامی دروستکراوە و بە سەرپەرشتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و بە بیرۆکەی مەلا بەختیار ئهم پهیکهره سازکراوه.
لەمەراسیمەکدا مهلا بهختیار لێپرسراوی دهستهی کارگێڕی مهکتهب سیاسی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شوێن مەراسیمەکەدا سازکرا باسیان لە ئامانجی مەراسیمەکە کرد و ڕۆڵی ژنان لە نێو تێکۆشان لە کەسێتی شەهید ئارین میرکان بەرز ڕاگیرا.
هەروەها بەرزان هەورامی، پەیکەرتاش لە کۆنگرە رۆژنامەوانەکەدا وتی:"لە کۆبونەوەیەکی بچوکدا لە نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و کۆمەڵێ رۆشنبیرانی کوردستانی رۆژئاوا، بیرۆکەی ئەم کارە لە لایەن مەلا بەختیارەوە بوو و دواتر شەرەفی ئەم کارە بە من بەخشرا و من دروستم کرد".
بەرزان، وتیشی:"مانگی 1ی 2015 دەستم بە دروستکردنیکرد و بەرزی پەیکەرەکە 5 مەتر و نیوە، بڕۆنزە و بردمان بۆ تاران لەگەڵ کۆمپانیەک رێکەوتنێکمان ئیمزا کرد و بڕی 98 هەزار دۆلار و کێشی 4 تەن و 300 کیلۆیە، لە فلکەی قلیاسان جێگیر کراوە کە رەمزی بەرخودانی شەهید و شۆڕشگێڕ ئارین میرکانە لە دژی چەتەکانی داعش".
پەردە لەسەر پەیکەری ئارین میرکان لادرا لە سلێمانی، کە هاوکاتە لەگەڵ 63 ساڵەی کۆچی دوایی حەپسە خانی نەقیب، کە کەسایەتیەکە توانی لە سەدەی رابردوو بە هەڵوێستە سیاسیەکانی هەم لە کوردایەتیەکانی هەم داکۆکیکردن لە مافی ئازادی سیاسی دهبێت بە یەکێک لە ژنە هەرە بەناوبانگەکان کە ئێمەی کورد و گەلێک لە رۆژهەڵاتناسەکان حەپسە خان وەک ئەستێرەیەکی گەش ناودەهێنن.
(ش ب)