گەرمیان؛ ڕۆژێک وانەی ئەنفال دەوترێتەوە
09:43
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بە ووتەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، ئەمساڵ بە شیوازێكی نوێتر كار و چالاكی بۆ یادی 28 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەكەنەوە و لە هەموو خویندنگاكانی سنورەكە وانەی یەكەمیان تایبەت دەبێ بە تاوانی ئەنفال و جگە لەوەش لە ڕۆژی ژینگەیی جیهانیدا كارو چالاكی جۆراوجۆیان دەبێت.
بەڕێوەبەرانی پەروەردەی گەرمیان ڕایانگەیاندوە کە ئەمساڵ بەشیوازێكی نوێتر كارو چالاكی بۆیادی 28 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەكەنەوە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بە بۆنەی 28 ساڵەی تاوانی ئەنفال و ڕۆژی ژینگەیی جیهانیەوە بەرنامەیەكیان داناوە ناردوویانە بۆ پەروەردەكان و لەوێشەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن.
وا بڕیارە لە ڕۆژی 14-4 وانەی یەكەم لەسەرجەم خوێندنگەكاندا تەرخان بكرێت بۆ ئەو یادە و تێدا بەڕێوەبەری خوێندنگاكە بابەتێك ئامادە بكات سەبارەت بەو تاوانە گەورەیە و پێشكەشكی خوێندكارانی و مامۆستایانی بكات بۆ تێگەیشتنی زیاتری خوێندكاران لە گەورەی ئەو تاوانەی دەرهەق بە گەلی كورد كراوە، هەروەها داگرتنی ئاڵای كوردستان و عێراق و هەڵكردنی ئاڵایەكی ڕەش بە بۆنەی ڕۆژی ئەنفالەوە، هەر لە ئێستاوە خوێندكاران ئاگادار بكرینەوە كە چالاكی هونەری و وەرزشی و ئەدەبی ئامادە بكەن بۆ ئەو ڕۆژە.
جێی ئاماژەیە کە ڕۆژی ١٤ ی ئەم مانگە واتە سبەی ڕۆژی یادکردنەوەی ئەنفالە، هاوڵاتیان هەر ساڵ بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەنفال چەندین چالاکی ئەنجامدەدەن.
(ش ب)