گەریلاکانی YJA Star : کاتی تۆڵەسەندنەوەیە

09:44

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان- لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا هێزەکانی YJA Star خۆیان بۆ شەڕ و بۆ هەڵمەتی نوێ ئامادە دەکەن.

دوو لەەو گەریلایانەی کە چەکی قورس بەکار دێنن بێریڤان ڕزگار و ئاسمین سەرحەد وتیان، " ئێمە زۆرتر چەکی قورس بەکاردێنین و بە هاتنی بەهاریش بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەهێزدا بەشدار هەڵمەتی نوێی پرۆسەی شەڕ و بەرخۆدانی ببین خۆمان ئامادە دەکەین."

گەریلای YJA Star بێریڤان ڕزگار ئاشکرای کرد کە ئەو زۆرتر چەکی هاوەن بەکاردەهێنێت و وتی :" ئەمە بەشی منە. بۆ ئەوەی باشترو بەکاریگەرتر چەکەکەم بەکار بهێنم و لەئاستێکی بەهێزدا بەشداری ئەو شەڕە ببم، خۆم ئامادە دەکەم. چونکە پێڤاژۆکە فراوانەو بەشداربوونێکی بەهێزی دەوێ. ئێمە تا ڕۆژی ئەمڕۆ خۆمان لەبەرامبەر گوشارو کۆمەڵکوژیەکانی کەلەسەر گەلی کورد ئەنجام دران خۆمان ڕاگرتووە. بەڵام ئیتر دەبێ تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان بکرێتەوە. ئێمە لە قۆناغێکی بەوشێوەیەداین. بۆ ئەوەی ببینە وەڵامی داخوازیەکانی گەلەکەمان و لەئاستێکی بڵند دا بەشداری شەڕی ئەمساڵ ببین خۆمان ئامادە دەکەین."

ئەندامێکی تری YJA Star ئاسمین سەرحەدیش وتی، " من و هەڤاڵ بێریڤان بەباشی خۆمان لەبەشی چەکی قورسدا ئامادە دەکەین. پشێتریش ئێمە ئەم چەکەمان بەکارهێناوە. بەڵام بۆ باشتر بەکارهێنان، ئێمە زۆرتر لەسەری ڕادەوەستین"

ئەمساڵ هەم بۆ گەلەکەمان هەم بۆ ئێمە ساڵێکی سەخت بوو. دوژمن بۆ ئەوەی ئێمەو گەلەکەمان لەبەین بەرێ لەهەموو لایەکەوە هێرشی کرد. بەڵام لە ئێستاو بەدواوە شەڕێکی قورسمان لەپێشە. بێگومان ئەوەی بەرامبەر گەلی کورد کراوە هیچ کات بێ وەڵام نامێنێ. کات کاتی تۆڵە سەندنەوەیە.

بەتایبەت دەمەوێ بانگ لەگەلی کوردو لاوان بکەم؛ ئێمە گەیشتووینەتە جێگایەک کە پێویستە ئیدی بیرو بۆچوونی شەخسیمان لەلایەکەوە دابنێین. ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە. بۆ پاراستنی هەبوونمان ئێمە دەبێ شەڕ بکەین. لەبەر ئەوە ئێمە بانگ لەهەر کەسێک دەکەین کە بەرخۆبدات.

(ش ب)