٧١هەزار منداڵی سیستان و بەلووجستان لە مافی خوێندن بێبەشن

10:46

ژنها

ناوەندی هەواڵ- زیاتر لە ٧١ هەزار منداڵی سیستان و بەلووچستان، لە خوێندەواری و درێژەدان بە خوێندن لەو پاریزگایە بێبەرین.

بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، وەزیری پەروەدە و بارهێنانی ئێران، پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، هورمزگان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوای وەکوو بێبەشترین ناوچەکانی ئیڕان لە بواری سیستمی پەروەردە و بارهێنان ناوزەد کرد.

کاربەەستێکی دەوڵەت لە کە لە کۆبوونەوەی شوورای پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەشدار بوو، بە ئاماژە کردن بە بێبەشییەکانی ئەو پارێزگایە لە ئێستادا ڕایگەیاندوە؛ پەرەپێدانی پێوەرەکانی بارهێنان لە ئێران یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی دەوڵەت بووە، هەر چەند ئەو بەرنامەیە لە هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران زۆر باش کاری کردووە، بەڵام لە ‌هەندێکی دیکە وەکوو پێویست نەبووە.

ئەو کاربەدەستە دانیش بەوەدادەنێت کە لە کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان، بابەتی دوو زمانە بوونی هەندێک لە ناوچەکانی ئێرانە کە بە شێوەیەک منداڵان دوای چوونە قوتابخانە، بە هۆی قسە کردن بە زمانی دایکی و ناشارەزایی لە زمانی فارسی، وەکوو پێویست ناتوانن وانەکان فێر بن و ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتن لە خوێندن.

هەرلەو پەیوەندییەدا پارێزگاری خووزستان ڕایگەیاند؛ ئەو پارێزگایە یەکێک لە پێنج پارێزگاکانی ئێرانە کە زۆرترین منداڵی لە مافی خوێندن بێبەریە و کێشەی خوێندن و قسە کردن بە دوو زمان، بووەتە هۆی ئەوەی مانەوەی زۆر لە منداڵان لە مافی خوێندن و نەخوێندواری لەو پارێزگایە زۆر بێت.

کێشەی نەخوێندن بە زمانی دایکی و خوێندن بە زمانی فارسی بووتە یەکێک لە مژارەکانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی نەتەوە بندەستەکانی ئێران، ئەو مژارە بە یەکێک لە جیدیترین و بنەڕەتیترین کێشەکانی هەڵاواردنی فەرهەنگی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناو دەبرێت.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بە ڕووبەری ١٨٠،٧٢٦ کێلۆمێتر چوار گوشە هەڵکەوتووە، پانتایی بە قەد وڵاتی سووریە دەبێت و لە سەدا ١١ی ڕێژەی حەشیمەتی ئیڕان پێکدێن.

(ش ب)