کەلاش بۆ ژیاندنەوەی کەلتوری خۆیان دەست بە کەمپینێک دەکەن
11:47
ژنها
پاکستان- کەلاشیەکان بە کەلتوری خۆیان دەژین، بە هۆی بارودۆخی ناهەمووار لە پاکستان بۆ چەندین شار بڵاو بوونەتەوە، بۆ بۆ ژیاندنەوەی خاوەنداریکردنی کەلتوری ڕەسەنی خۆیان کەمپینێکیان دەست پێکردوە.
کەلاش وەک هۆز و گەلێک بە کەلتور و ڕەسەنی خۆیان ناسراون لە وڵاتی پاکستان، بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەیان لە شارەکان و دوورکەوتنەوەیان لە یەکتری، خەریکە زمان و کەلتوریان ون دەبێت، کەلاشەکان بۆ ژیاندنەوە و پاراستنی کەلتوری خۆیان دەستیان بە کەمپینێک کردوە.
کەلاشەکان بۆ ئەوەی ماف و کولتوریان بپارێزن ساڵی ٢٠٠٨ سەردانی ڕێکخراوی "یۆنویسکۆ" یان کرد و داوایان کرد کە هاوکاریان بکرێت، بەڵام سەرەڕی ئەوەی هەشت ساڵا بەسەر ئەو داخوازیەی ئەوان تێپەڕ دەبێت بەڵام تیا ئێستاش وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ئەکادیمستەکان دەڵێن: "کە کەلاش خاوەن مێژوویێک دێرینن و سەدەی چوارەمیندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیاون و بە ڕەگەز نەوەی سوپای ئەسکەندەری گەورەن."
منداڵانی ئەم خێڵە دوور لە کەلتوری ڕەسەنی خۆیان پەروەردە دەکرێن و بە زۆر وانەی ئاینی ئیسلامیان پێدەوترێتەوە.
لوکە رەحمەت، ژنە چالاکوانی ڕێکخراوی(KPDN) لەو بارەیەوە وتی: "هۆز یان دەتوانین بڵێین گەلی کلاش خاوەن شارستانەیەکی دێرینە، بۆیە دەبێت حکومەت ئەرکی پاراستنی کەلتوری ڕەسەنیان لە ئاستۆ بگرێت، دەبێت بە گوێرەی یاساکان کاریان بۆبکرێت." لوکە ڕەخنەی لە ڕێکخراوی یونیسکۆ گرت و بە کەمتەرخەم ناودێریکردن سەبارەت بە پارستنی کەلتوری گەلان و وەڵامدانەوەی داخوازیەکانیان."
(ش ب)