ژنانی تل تەمەر داوا لە پارتی دەکەن یاری بە بەها نەتەوەییەکان نەکات

09:46

سۆرگول شێخۆ/ ژنها

تل تەمەر- ژنانی شارۆچکەی تل تەمەر-ی کانتۆنی جزیرە، کاردانەوەی توندیان بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان پیشاندا سەبارەت بە گەمارۆی ئابوری سەر ڕۆژئاوی کوردستان لەلایەن ئەو پارتەوە، ژنان ڕایانگەیاند ئامانجی پارتی لەو ئابڵوقە ئابوریە کۆچپێکرنی گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەرەڕای هەموو هێرش و گەمارۆیەکی سەربازی و ئابوری سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن چەتەکانی داعش و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا، لەلایەکیتریشەوە ماوەی چەند مانگێکە دەرگای سنوری "سێمالکا" نێوان باشور- ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی پارتیەوە داخراوە. داخستنی دەرگای سنوری سێمالکا هاوکاتە لەگەڵ داخستنی دەرگای سنوری مشتەنوری نێوان کۆبانێ-پیرسوس، لەلایەن کاربەدەستانی "ئاکەپە"وە، ئەمەش دۆخەکەی خراپتر کردوە.

ژنانی شارۆچکەی تل تەمەر-ی سەربە کانتۆنی جزیرە، لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر گەمارۆی ئابوری سەر ڕۆژئاوا لەلایەن پارتی، ناڕەزاییان دەربڕی و ئەو کارەیان وەک کارێکی ناشایستە و بەردەوامی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد ناوزەند کرد، ژنان وتیان: "لەبەرامبەر سیاسەتی کۆچبەری بەرخۆدانی دەکەین و لە ڕۆژئاوا بە خوێنی شەهیدان ژیان دەئافرێ، هەرگیز واز لەم خاکە ناهێنین."

جەمیلە کێرۆ، سەرەتا داخستنی دەرگای سنوری سێمالکای ئیدانە کرد، جەمیلە وتی: "ئێمە وەک ژنانی شارۆچکەی تل تەمەر بە توندی ئیدانەی پارتی دەکەین لەبەرامبەر داخستنی دەرگای سنوری سێمالکا بەڕووی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای."

جەمیلە وتیشی: "ئەگەر مەبەستیانە بە داخستنی دەرگای سێمالکا واز لە ڕۆژئاو بێنین، ئەوا شتێکی وا هەرگیز ڕوونادات، بە هەرکەس ئەوە باش بزانێت کە ئەم خاک و نیشتیمانمانەو هەرگیز وازی لێناهێنین، هەرچەند ئەو ئابڵوقە ئابوریە کاریگەری نێگەتیڤشی هەبێت، بەڵام ئێمە بە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ خۆمان دەژیێنین و بژێوی ژیان دابین دەکەین، بەڵام هەرگیز ئامادە نین خۆمان بۆ پاروێ نان بفرۆشین."

ترکیە بەرئاڤی، ژێکیترە لە تل تەمەر و ئەویش ئاماژەی بە سیاسەت و هەڵە مێژووییەکانی پارتی کرد و وتی: "سەرەتا بە توندی ئیدانەی داخستنی دەرگای سێمالکا دەکەم، ئاشکرایە کە پلانگێریەک لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، بەڵام دەبێت سەرەتا پارتی واز لە یاری کردن بە بەها نەتەوەییەکانمان بێنێت، دەبێت واز لە پلانە چەپەڵەکانی بێنێت."

تورکیە جەختیشی کردەوە: "بۆچی لەو ڕۆژەی فیدراڵی ڕاگەیاندرا، دەرگای سێمالکاش داخرا؟ پارتی دەیەوێت هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا ناچاری کۆچپێکرن بکات، بەڵام دەبێت هەرکەس ئەوە باش بزانێت کە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان گەلێکی خاوەن شەڕەف و کەڕامەتە. نابێت چیتر یاری بەبەها نەتەوەییەکانمان بکرێت، هیوادارین پارتی واز لە بەرژەوەندیەکانی بهێنێت و واز بە ویژدانی مرۆیی مرۆڤ بجوڵێتەوە."

(ش ب)