خەیاڵی منداڵانی بریندار ژیانێکی ئارامە
09:47
فیدان ڕێزان/ژنها
عەفرین- رۆژدا تەمەن ١٤ ساڵان یەکێک لەو منداڵانەیە کە لە گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسود بریندار بووە، ڕۆژدا دەیەوێت لە داهاتوودا ببێت بە پارێزەری مافەکانی منداڵان و پارێزگاری لە منداڵان بکات.
شەش هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ و هێرشەکانی سەر گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسودی باکوری شاری حەلەب لە خوێندن دابڕاون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی گەڕەک بڕیاریدا کە منداڵان نەچن بۆ خوێندنگە چونکە ئەگەری کۆمەڵکوژی منداڵان لە خوێندنگەکان هەبوو، جگەلە مەش بە دەیان منداڵ کۆمەڵکوژ و بریندار بوونە. ڕۆژدا عەبدۆ ئەو کئیژۆڵە ١٤ سالانەیە کە لە گەرەکی شێ مەقسود لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان بۆ سەر ئەو گەڕەکە بریندار بووە.
ڕۆژدا خوێنکاری پۆلی هەشتەم بوو لە خوێندنگەی ناوەندی (رەعفەت حاجی سری) دوای ئەوەی هاوەنێک بەر خوێندنگەکەیان دەکەوێت، ئیتر خۆی هاوپۆلەکانی لە خوێندن بێبەش دەبن و ناچار دەبن لە ماڵ دانیشن و دەرنەچن، تا ڕۆژی ١٦ی شوبات بەهۆی ساچمەی هاوەن لە ماڵەکەیدا بریندار دەبێت. ئێستاش ڕۆژدا لە گوندی کۆکانا لەناوچەی ماباتانی کانتۆنی عەفرین، لای باپیرەی دەمێنێتەوە، ڕۆژدا دەلێت: " دەمەوێت لە ئایندەدا ببم بە پارێزەری مافی منداڵان و بەرگری لە مافەکانیان بکەم، دەمەوێت کارێک بکەم مندالان بخوێنن و بە ئارامی بژین."
ڕۆژدا تەمەن ١٤ ساڵان هەورەها باسی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆچی بەو هەموو دژواریە هێرش دەکەن؟ من هەر بەیانیەک دەچووم بۆ خوێندنگە، هاورێکانم دەبینی، بەڵام هێرشی چەتەکان ئێمەی لەیەک جیا کردەوە."
ڕۆژدا لە کۆتایشدا وتی: " هەر ڕۆژ هێرش و تۆپبارانی شێخ مەقسود دەکەن، دەرمان و خواردن نیە منداڵان دایکان دەکوژرێن، داوا دەکەم ئەو شەڕە کۆتایی بێت و بگەڕێمەوە بۆ خوێندن."
(ش ب)