٢٨ ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفال تێپەڕدەبێت

09:57

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ئەمڕۆ ١٤-٤رۆژی کارەسات و جینۆسایدی ئەنفال، تێدەپەڕێت، کە لەسەرەتایی ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا بەرامبەر گەلی کورد بەڕێووەچوو، ئەمڕۆژە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ئەنفال دیارکراوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەنفال گەورەترین تاوانی دژ بە کوردە کە زیاتر لە سەد و هەشتا و دوو هەزار هاوڵاتی زیندە بەچاڵ و بێ سەروشوێن کران، بەڵام تا ئێستا حکومەتی، هەرێم و حکومەتی ناوەندی تەنانەت ڕای گشتی نێونەتەوەیش لەسەر ئەم کەیسە کارییان نەکردوە، تا ئێستا نەتوانراوە لە ڕۆژی وەبیرهێناوەی شەهیدانی ئەنفال پێنج خولەک بکەن ساتێک بۆ بەرز راگرتنی گیانی شەهیدان.

ئەنفال ئەو كارەساتەی لە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبی بەعس لە 29\2\1987 كە دواتر بڕیاری ژمارە (106) بەفەرمانی(سەدام حسین) دەركرا كە (عەلیی حەسەن مەجید) ناسراو بە (عەلیی كیمیایی)كرا بە لێپرسراوی ڕێكخستنەكانی حیزبی بەعس و ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفال.

شاڵاوی ئەنفال لە كوردستان لە23\2\1988 لە هەشت قۆناغدا دەستی پێ كرد كە بووە هۆی بێ سەرو شوێن كردنی زیاتر لە ( 182 هەزار) مناڵ و پیرو گەنج , ویران كردنی زیاتر لە (4هەزار ) گوند و (4) قەزاو (30) ناحییەو (3هەزار)مزگەوت و (100) كلێسا .

شاڵاوی ئەنفال نزیكەی 6 مانگی خایاند,لە قۆناغی یەكەمدا لە ناوچەی جافایەتی دەستی پێ كرد لە 23\2\1988 بەردەوام بوو تا18\3\1988 .

سەرەتای قۆناغەکانی ئەنفال و ئەو شوێنانەی ئەنفال کران و ئامارەکان:

ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە هێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ۲۳شوباتی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد ، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (۸۰)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان ، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (۲٥-۳۰) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە . ئەم هێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش،دوکان،سەرچنار،قەڵاچوالان،چوارتا)ی گرتەوە ، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان هاشم) بوو .هێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکهاتبوون لە (۲۰) لیوا شەست فەوج . لەم هێرشەدا نوێترین چەکی قورس بەکارهێنران کە بونە هۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە ، لە ئەنجامدا بووە هۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) هەروەها چەندین گندی تر. بەشێوەیەک هیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو، وە ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن هاتن . سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران هەڵاتن ، هەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون .


لە ۲۲ی ئادار تاکو ۱ی نیسانی ۱۹۸۸ ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە، لە (تەکیە،سێوسێنان،سەگرمە،دەربندباسەڕە،قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر ) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە . سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا. وە ئەم کارەش بووە ۆی دوبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد ،زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران . لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کە گیریان گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە ، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە ، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج ، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکوک . ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران ، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمان)ی بیابانی سەماوە گواسترانەوە ، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە .

لە ۷ تا ۲۰ی نیسانی ۱۹۸۸شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە ، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (۱۹۸۸) بۆ سەر کوردستان ، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی . زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتوای نزیکەی (٥۰۰۰) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند، لە(۱٤ی نیسانی ۱۹۸۸) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا، نزیکەی بیست هەزار ژن ومنداڵ وپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران ، بۆیە ئەم ڕۆژە لە هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یاد کردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان . هۆی زۆری ژمارەی گیرا و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەهۆی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە ، کە حکومەت هەر خێزانێک (۳۰۰) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان .ئەمەش وایکرد، کە خەڵکەکە هێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران .

لە ۸ی نیسان تاکو ۳ی ئایاری ۱۹۸۸ ئاوگەی زێی بچووکی گرتەوە، هێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی ئەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە، لە هێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە هەمان شێوە . جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو ، کە هێڵی سنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر پێک دەهێنێت . ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی رێدار،ئاغجەلەر،تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە ، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە . سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (۳ی ئایاری ۱۹۸۸) دەستی پێکرد بەهۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە ب نزیکەیی (۳۰۰) کەس دەخەمڵێنرێن ، هاوکات گوندی (عەسکەری) بە هەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد . بۆ ڕێگرتن لە دەربازونی دانیشتوای گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ) ، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵکی ناتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.

ئەنفالی دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (۱٥ی ئایاری - ۲٦ی ئابی ۱۹۸۸ ): سەرەتای هێرشەکە لە (۱٥ی ئایاری ۱۹۸۸) بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو. چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی (وەرە، نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە، سماقولی)، بووە هۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان . توندترین هێرشی سوپای عێراق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو ، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لە گەڵ هێرشەکانی پێشو کەمتربوو ، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای هەولێر چۆڵ کرابوون ، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون . گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت ، خەڵکەکەی شون بزر کران ، لە ڕۆژی (۷ی حوزەیران ) شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی هات .

لە (۲٦ی تەمووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی هیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند ، پاشان لە لایەن حکومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا ، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن ، لێبروودنی گشتی هەیە ، بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکەکە هەڵخەڵەتان ، خۆیان دا بە دەستەوە ، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی ئەو ئەنفالەشدا ، (٥۲) گوند لە ناحیەیە خەلیفان و رەواندوز و خۆشناو وێرانکران ، کە سەرجەم خێزانکانیان (۲٦۰۲) بوو .

ئەنفالی بادینان لە (۲٥ی ئاب ـ ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸): لە دای وەستانی شەڕی (عێراق-ئێران) ، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (۸ی ئازی ۱۹۸۸) دەستی پێکرد ، سوپای عێراق) دەستی واڵا بوو بۆ ئەنفال کردنی ناچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ،ئامێدی،شێخان و ئاکرێ ) گرتەوە . سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لە لایەن سوپای عێراق بە (بۆمبی هێشویی و عنقودی کیمیاوی) . خەسترین هێرشی هێشویی لە (۲٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو ،کە بە درێژایی (۳۰) کم شێنەکە بۆردومان کرا . بەڵام ژمارەی قوربانیەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەهۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە ، بەڵام هەرچی ئاژەڵ و مەڕو مڵڵاتەکەیانبوو قڕیان تێکەوت ، کێڵگەکانیش لە بەرهەم کەوتن .

(ش ب)