ژنانی هیندی بە فەرمی دەتوانن ببن بە سەرۆک خێزان
11:00
ژنها
ناوەندی هەواڵ- دادگای باڵای شاری دلهی پایتەختی هیندستان لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند کە ئیتر ژنانیش دەتوانن ببن بە سەرۆکی خێزان یان خاوەن ماڵ.
لە شاری دلهی پایتەختی وڵاتی هیندستان دادگا بڕیارێکی گرنگی دەرکرد بۆ ژنان ئەویش ئەوەیە کە ئیدی ژنان دەتوانن بە شێوەیەکی فەرمی ببن بە سەرۆک خێزان. ئەمەش لەکاتێکدا ڕوویدا کە ماڵێکی هیندی کە پێکدێت لە چوار براو خوشکێک لە کارگەیەکی خۆیان کاردەکەن، خوشكەکە لە هەمووان گەورەتر دەبێت، بۆیە لەسەرەتاوە هەر خۆی خاوەن کارگەکە بووە و بەڕێوەی بردوە براکانی سکاڵای لە سەر تۆمار دەکەن. دادوەر لەکاتی یەکلایی کردنەوەی کەیسەکە ڕادەگەیەنێت، کە بە گوێرەی یاساکانی خێزانی ساڵی ٢٠٠٥ی دەستوری بنەڕەتی هیندستان، ژنان دەتوانن ببن بە سەرۆکی خێزان و کار و ماڵ. دوای ئەو بڕیارەی دادگا ڕێگە لە بەردەم زۆرێک لە ژنانی ئەو وڵاتە بۆتەوە کە هەنگاوی لەو جۆرە بهاوێژن.
هەرچەند یاسایەک بەو شێووەیە پێشتریش هەبووە بەڵام کاری پێنەکراوە و جاری یەکەم کە دادگایەک بەفەرمی دان بەو یاسایە دابنێت و بیخاتە بواری پێکهێنانەوە، ئەمەش بۆتە جێگەی دڵخۆشی ژنان لەو وڵاتە.
(ش ب)