هاوژینی کاوە گەرمیانی: من ئه‌نفالی ده‌ستی سه‌رانی كوردم
12:52
ژنها
ناوەندی هەواڵ- هاوژینی کاوەگەرمیان شەهیدی قەلەم، کە ژمارەیەک لە کەسوکاری و بە باوکیشیەوە ئەنفال کراون لە سەر پەیجی فەرمی خۆی پەیامێکی نوسیوە بۆ بۆ باوکی و هەموو قوربانیانی کارەساتی ئەنفال کە ئەمڕۆ ساڵڕۆڕۆژی ئەو یادەیە.
شیرین هاوژینی شەهید کاوە گەرمیانی لە پەیامەکەیدا کە بۆ باوکی نوسیویە" تاكه ئاواتم بۆباوكه زینده‌به‌چاله‌كه‌م گیرانه‌وه‌ی ئه‌م حیكایه‌ته تاله‌یه" ئێمەش چیرۆکە تاڵەکەی کە پەیامی زۆربەی ژنان و کەسوکاری ئەنفالکراوانە لە باشوری کوردستان کە بەدەست ئەقڵیەت وسیستەمی دەسەڵاتداری دەناڵێنن، وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە.
"بابه‌گیان ته‌نانه‌ت وشه‌ی بابه له‌سه‌ر زمانم قورسه چونكه له‌منداڵیمدا به وشه‌ی بابه رانەهاتووم و زمانم پێی نەگرتووە، ته‌نانه‌ت له‌خه‌ویشدا شێوه‌ی روخسارتم به‌دی نه‌كردوه، ئاواتمه بابه‌گیان رۆژیك بێت گۆره‌كه‌ت بناسمه‌وه له‌ته‌نیشت گۆره‌كه‌ته‌وه به‌ده‌م هه‌ڵكێشانی ئاهی سه‌ردو فرمێسكی قه‌تیسكراوی نێو چاوه‌كانمه‌وه ئه‌م حیكایه‌ته‌ی كه ده‌مێكه له‌سینگمدا په‌نگی خواردۆته‌وه بۆت بگێرمه‌وه...
بمبوره كه‌ئه‌مه ده‌لیم بابه به‌داخه‌وه‌م بۆ خوێنی ونی تۆ زۆر به‌داخه‌وه‌م ئیوه‌ی ئه‌نفال ده‌زانن ته‌نها له‌جوانی خۆتان و كیسه‌ی ئیمه چوون، وائێمه به‌ئه‌سته‌م و كۆڵه مه‌رگی گه‌وروه‌بوین بۆزوڵمی ئه‌وده‌سه‌لاته‌ی كه‌به‌خوێنی ئێوه كورسی ده‌سه‌ڵاتیان له‌نگه‌ری گرتوه ،گه‌ر پیش‌تر به‌وه دڵنه‌وای خۆم كردایه كه‌ده‌م گوت؛ باوكی من ته‌نها له‌پێناوی كوردبوون زینده‌به‌چاڵكراوه، بمبوره تخودا كه‌ئه‌مه ده‌لێم ئێستا بێز له جلی كوردی و جه‌مه‌دانی ده‌كه‌مه‌وه... !!!
ته‌نانه‌ت نه‌فره‌ت له‌كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م هه‌میشه له‌پێش خۆمه‌وه ئه‌و ورێنه‌یه ده‌كه‌م خۆزگه ده‌متوانی جیا له‌زمانی دایك به‌زمانێكی تر بدوێم...!!!
بابه‌گیان تخودا گه‌ر له‌گۆره‌كه‌ت گوێبیستی ئه‌م وشه تاڵانه بووت رووحی پاكت ڕانه‌چڵەکێت، ئای چه‌نده دڵم پڕه له‌سه‌رانی كوردی له‌كوردبوون، من ئێستا خه‌می ئه‌وه دای گرتوم ئێوه له‌پێناوی چی زینده‌به‌چاڵكران پاش 28 ساڵ ره‌نگه رۆحه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ ئێسك و پروسكی تۆ ته‌نانه‌ت نه‌هینرابێته‌وه بۆباوه‌شی ئه‌م خاكه ، به‌ڵام بابه من پێم باشه نه‌یه‌ته‌وه زێدێك كه‌من ئێستا ئه‌نفالێكی ترم له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا كه‌تۆ خۆێنت پێبه‌خشی.. !!
بابه‌گیان ئێوه‌ی ئه‌نفال بوون به‌قوربانی به‌رهه‌می خوێنی ئێوه ته‌نها گیرفانی به‌رپرسه‌كانی پڕ كردوه ده‌ستی زاڵمی ئه‌وانی بڵندتركرد، سوێندبه‌خودا بابه منیش ئێستا ئه‌نفالی ده‌ستی سه‌رانی كوردم، بۆیه خۆزگه ده‌خوازم به‌زاڵمی رژێمی به‌عس، نه‌ك له‌ژێرچه‌تری حكومڕانی كوردیدا بست به‌بستی ئه‌م خاكه له‌نوگره‌سه‌لمان و عه‌رعه‌ر بۆمن به‌ئازارتربێت.."
شیرین دایکی منداڵێک و خێزانی کاوە گەرمیانی شەهیدی رۆژنامەنوس کە لە ڕۆژى ٥ى کانونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٣، ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانى لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا درایە بەر دەستڕێژى گولـلە و "تیرۆر" کرا.
(ش ب)