لە شاۆچەکەی کەلارمه‌راسیمێک بۆ ساڵیادی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو
12:56
ژنها
کەلار- له شارۆچكەی که‌لار هه‌رچه‌نده مه‌راسیمی فه‌رمی ئەنجام نادرێت، به‌ڵام به‌سه‌دان هاوڵاتی که‌لار و دەوبەری له‌سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌نفال ئاماده‌بوون.
له28هه‌مین ساڵیادی بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ مه‌راسیمێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌مڕۆ له‌گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌نفال له شارۆچکه‌ی که‌لار، مه‌راسیمێک به‌به‌شداری لایه‌نه سیاسی و حکومیه‌کان بو به‌ده‌ستپێشخه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ڕێوە.
له‌به‌رده‌م گۆڕستانی شه‌هیدان کاتژمێر 09:00 رێپێوانێک به‌رێوه‌چوو، له‌رێپێوانه‌که‌دا که‌تا به‌رده‌م مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی که‌لار به‌رده‌وام بوو، دروشمی"بکوژانی ئه‌نفال دادگایی بکرێن"، وترانه‌وه. پاشان مه‌راسیمه‌که له‌پاڵ سیمبۆلی ئه‌نفال به‌رێوه‌چوو. دوتر له‌سه‌رناوی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمەڵگە، ڕێکخراوی ژنانی ئازاد (ر‌ژاک) و پارتی ژئیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) تاجه گوڵێک له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی که‌لار دانرا.
هاوڵاتیان له‌مه‌راسیمه‌که‌دا ناڕەزاییان بەرامبەر ئامادە نەوبوونی بەرپرسانی حکومەت پیشاندا، بە هۆتی بەشداری نەکردنیان لەو مەراسیمەدا.
(ش ب)