رۆژنامەنوس مەلتەم ئۆکتای دەستگیرکرا

08:31

ژنها
ماردین- دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لە شاررۆچکەی نوسەیبین، مەلتەم ئۆکتایی ڕۆژنامەنوس و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە، بەبەهانەی ئەندامبوون لە ڕێکخستن سزایی زیندانی بەسەرداسەپەنێرا.

پۆلیس و تیمە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٢ی ئەم مانگە لە شارۆچکەی نوسەیبین سەر بە ماردینی باوکوری کوردستان هەڵیان کوتایە سەر ئەو ماڵەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە(DÎHA)ی تیا دەمانەوە، لە ئەنجامدا دوو لە پەیامنێران بە ناوەکانی "مەلتەم ئۆکتای" و "ئۆغور ئاک گول" دەست بەسەرکرد.

دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان دوێنێ لە شاری مێردین ڕووبەڕووی دادگای دەوڵەت تورک کرانەوە، دادگا بە بەهانەی گوایە "مەلتەم" ئەندامی ڕێکخستنە و لە هەواڵ و وێنەکانیدا گوزارشتی لەوە کردوە، بڕیاری سزایی زیندانیکردنی بەسەر سەپێنرا و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە کرا. هەورەها بە مەرجی لە ژێر چاودێر مانەوە "ئۆغر ئاک گول" ئازادکرا.
(ش ب)