"هێرشی سەر شێخ مەقسود پێشێلکردنی ئاگربەستە "
10:39
سۆرگول شێخۆ/ژنها
تل تەمەر- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە شارۆچکەی تل تەمەر، ڕایگەیاند: هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود پێشێل کردنی ئاگر بەستە، ناوبراو لەوبارەیەوە هۆشیاریدا.
ڕۆناهی تل تەمەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەیی ستار لە شارۆچکەی تل تەمەر-ی سەربە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی سەر گەڕەکی کوردنشینی 'شێخ مەقسود' لە باکوری حەلەب ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: "لە شێخ مەقسود بەرخۆدانیێکی بێوێنە بەڕێوەدەچێت. سەرەڕای ئەوەی هێرشەکان بە دژواری بەردەوامن، هاوڵاتیان لە ژێر گەمارۆدان و هەلومەرجی ژیان سەختبووە، بەڵام سەرجەم پێکهاتەکانی گەڕەک لە نێو بەرخۆدانی دان و ژێردەستی قبوڵ ناکەن."
ڕۆناهی جەختیشی کردەوە: "هەرچەند کۆمەڵکوژی و چەکی کیمیاوی بەکاردەهێننرێت لەبەرامبەر هاوڵاتیان بەڵام هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ئاستی نێونەتەوەیی تا ئێستا نەکەوتۆتە نێو هەوڵدانێک بۆ وەستاندن یان ئیدانە کردنی ئەو جۆرە هێرشانەی بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێن، لە بەرامبەر دەنگ و هاواری منداڵانی ئەو گەڕەکە بێدەنگ وەستاون و چاویان لە هەموو تاوانەکان گرتووە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە 'ئەنەکەسە' لەناو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا ڕاستەوخۆ دەستیان هەیە لە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و وتی: "گوایە 'ئەنەکەسە' هێزێکی کوردیە، بەڵام دەستیان هەیە لە کۆمەڵکوژی سەر هاوڵاتیانی شێخ مەقسود، ئەوەی ئەوان ئێستا ئەنجامی دەدەن، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانی شەڕە، چونکە لە بەرامبەر هاوڵاتیان چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنرێت، پێویستە هێزکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەنەکەسە و دەوڵەت ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داون."
ڕۆناهی تل تەمەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەیی ستار لە شارۆچەکەی تل تەمەر، لە کۆتاییدا وتیشی:"ئەگەر بەڕاستی دەیانەوێت ئاگربەستی لە سوریا بکەوێتە بواری جێبەجێکرن، دەبێت هەڵوێست دیار بکرێت بەرامبەر بەو هێز و لایەنانەی کە ئاگربەستیان پێشێل کردوە. دەبێت هێرش و گەمارۆی سەر شێخ مەقسود وەک شکاندنی مەرجی ئاگربەست ڕابگەیندرێن."
(ش ب)