رژاک: دەبێ هەرچی زووە بکەرانی تیرۆری هەڤاڵ کەمال ئاشکرابکرێن

13:35

ژنها

ناوەندی هەواڵ- رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) لە سەر تیرۆرکردنی هەڤاڵی پێشەنگ کەمال شێخ سادە و وڵاتپارێز وەستا سدیق، لە شارۆچکەی پێنجوێن، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی کورد و خانەوادەکەی دەکات، وەک هێرشێک بۆ سەرگەلی ناودەبات.

لە پەیامەکەی ڕژاک دا کە وێنەیەکی بۆ ژنها نێراوە، رایدەگەیەنێت: بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درندانە دەکەین کە بەدەستێ نەیارانی گەلی کورد کرایە سەر هەڤاڵی تێکۆشەر هەڤاڵ کەمال و تیرۆر کرا، بەو بۆنەیەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی بەتایبەت هەڤاڵ چنور غەریب هاوژینی هەڤاڵ کەمال و ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبەری رەژاک و تەواوی بنەماڵە سەربەرز و وڵاتپارێزەکەی و تەواوی گەلی کورد دەکەین. لە هەمان کاتدا ئەو هێرشە درندانەیە بە توندی مەحکوم و ئیدانە دەکەین.

رەژاک جەختدەکاتەوە، هەڤاڵ کەمال لە رێگای ئازادی کوردستان و دادپەروەری کۆمەڵگاو یەکسانیدا، بەتایبەت بۆ بەدەستهێشنانی مافەکانی گەلی کورد لە هەرچواربەشی کوردستان، هەردەم پێشەنگایەتی تێکۆشانی کردوە لە باشوری کوردستان و رێبوارێکی سەرکەشی رێبازی ئاپۆچێتی بوە و هەمیشە رێورێبازی ئاپۆچێتی بە تاکە رێگا بۆ ئازادی کوردستان و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد زانیوە و هەر لەو پێناوەشدا شەهید کرا.

وێرای ئەوەی جارێکی تر بە توندی ئەو هێرشە مەحکوم دەکەین، داوا لە دەسەڵاتدارانی باشور دەکەین هەرچێ زوە بکەرانی ئەم هێرشە دەستنیشان بکەن و ئاشکرابکەن.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە لێدوانەکەدا دەکات، ڕەنج و ماندووناسی ئەو بنەماڵەیە بیردێنێتەوە دەڵێت: "چنور، وەک دایکی سێ منداڵ کە ڕۆڵەیەکی لە ڕیزی گەریلاکانە، بە وتە و کردار سەلمێنەری دڵسۆزی و کۆڵنەدەری بووە، سەرەڕای هەول و مەرجە سەختەکانی ژیان، هەمیشە هەنگاوی بەرەو پێشخستنی کار و خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد و بەتایبەتیش ژنان داوە، بۆیە هیواداین هەر کەس خاوەنداری لە تێکۆشانی پێشەنگایەتی ئەو بنەماڵە سەربەرزە بکات."

(ش ب)