فارقین؛ هاوڵاتیان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان لەماڵەکانیاندا گیریان خواردووە
14:37
ژنها
ئامەد- لەدوای ڕاگەیاندنی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ لە شارۆچکەی فارقین، جارێکیتر هێزەکانی دەوڵەت ئەو شارۆچکەیە بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیداندا گیریان خواردووە و ناتوانن دەربکەون.
شەوی ڕابردوو کاتژمێر حەوت بە کاتی ئامەد، والی شاری ئامەد بڕیاری قەدەخەی هاتوچۆکردنی لە دە گەڕەکی شارۆچکەی فاڕقین ڕاگەیاند. دوای ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە هێزەکانی سوپای تورک، دەستیان کرد بە تۆپباران بۆردومان کردنی ئەو شارۆچکەیە. هەروەها دوو فڕۆکەی جەنگی تورک گوندەکانی(شەلما و هندێس)ی سەربەو شارۆچکەیان بۆردومان کرد.
هەروها زانرا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش جارێکیتر ئەو گوندانە بۆردومان کراون و هاوڵاتیان گیریان خواردووە.
هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدوڵا ئیکنجی سۆی کە خەڵکی گوندی هندێسە ڕایگەیاند: هاوڵاتیان گیریان خواردووە و ناتوانن لە ماڵەکانیان دەرکەون، ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاسمان و زەوی ناوچەکە بردوومان دەکرێت و دووکەڵێکی زەرد لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
(ش ب)