ته‌رمى که‌مال شێخ سادە به‌مه‌راسیمێکى جه‌ماوه‌رى به‌خاک سپێردرا
15:29
ژنها
پێنجوێن- ئەمڕۆ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیانى پێجوێن، سلێمانی و که‌سایه‌تى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان ته‌رمى ( که‌مال شێخ سادە) بە مەراسیمێک به‌خاک سپێردرا وچنور غەریبی هاژینی لە مەراسیمەکدا ڕایگەیاند: ئێمه وه‌ک خێزانی ئه‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که به‌رده‌وامى به‌تێکۆشانى ئه‌و بده‌ین."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ(١٦-٤٢٠١٦) ته‌رمى خەباتکار و پێشەنگێکی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان که‌مال شێخ سادە له‌شارى سلێمانى به‌کاروانێکى جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و قه‌زاى پێنجوێن به‌رێکه‌وت . سەرەڕای کەش و هەوایی باراناوی، له‌پێنجوێن به‌سه‌دان هاوڵاتى پێشوازیان له ته‌رمى که‌مال کرد و پاشان به‌مه‌راسێکى جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و گۆرستانى پێنجوێن به‌رێکرا، لەسەر گۆرستانیش که‌سوکارى و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان لەبارەی شەهید بوونی کەمال شێخ سادە پەیامی خۆیان ڕاگەیاند.
هاوڵاتیان له‌سه‌ر گۆرستانه‌که به‌رده‌وام دروشمى (شه‌هید نامرن ، تۆڵه‌ى شه‌هید که‌مال ده‌سه‌ندرێته‌وه، بزى سه‌رۆک ئاپۆ) یان ده‌ووته‌وه. ئامه‌د شاهۆ له مه‌راسیمه‌که‌دا له‌سه‌ر ناوى ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان په‌ژاک رایگه‌یاند که له‌شوێنێکدا دیموکراسى گه‌شه نه‌کات کۆتایی به رفاندن و تیرۆر نایه‌ت ، ئه‌وانه‌ى له‌پشت ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه‌ن ، دیاره هه‌رگیز خه‌باتى ره‌واى گه‌لى کوردیان پێ هه‌زم ناکرێت.بۆیه به‌رده‌وام خزمه‌تى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن."
راشیگه‌یاند: "رفاندن و تیرۆرکردنى ئه‌ندامى دڵسۆز و تێکۆشه‌رى پارته‌که‌مان که‌مال شێخ ساده و هاولاتى نیشتمان په‌روه‌ر وه‌ستا سدیق سالیاوا هه‌رچه‌نده ئێمه و گه‌له‌که‌مانى خه‌مبارکرد ، به‌ڵام ئه‌م جۆره کرده‌وانه ئێمه و گه‌له‌که‌مان له تێکۆشان پاشکه‌ز ناکاته‌وه. به‌ڵێن ده‌ده‌ین که قه‌زاى پێنجوێن ببێـته ده‌روازه‌ى شۆرشى رۆزهه‌ڵاتى کوردستان. ئێمه وه‌ک پارته‌که‌مان ئه‌م دووه‌شه‌هیده به شه‌هیدى پارته‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان ده‌زانین."
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند: هه‌رکه‌سێک بیە‌وێت دژایه‌تى ئه‌م ته‌ڤگه‌ره بکات و دژایه‌تى که‌سانى نیشتمان په‌روه‌ر بکات ، ئه‌وا دڵنیابن باجى قورسیش ده‌ده‌ن." ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد :" ده‌بێت دوژمنان بزانن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن به‌ر به‌م تێکۆشانه بگرن ، چونکه له‌جیاتى که‌مالێک سه‌دان که‌مال لێره په‌روه‌رده ده‌بن و ده‌ست به تێکۆشان ده‌که‌ن."
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ چنور غەریب هاوژینی که‌مال شێخ سادە، وێڕای سه‌ره‌خۆشى له گه‌لى کورد و عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان ، رایگه‌یاند که شانازى به‌هه‌ڤاڵ که‌ماڵه‌وه ده‌که‌م که هه‌ر له ساڵى 1983 وه تا رۆژى ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بووه له تێکۆشان. هیچ رۆژێک له تێکۆشان کۆڵى نه‌داوه . به‌رده‌وام له به‌ره‌ى گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا بوه. ئێمه‌ش وه‌ک خێزانه‌که‌ى ئه‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که به‌رده‌وامى به‌تێکۆشانى ئه‌و بده‌ین."
(ش ب)