قامیشلۆ؛ کۆتایی هاتنی خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە ئەکادیمیای شەهید خەبات

16:30

ژنها

قامیشلۆ- لە شاری قامیشلۆ-ی ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەراسیمێکی سەربازی، شەرڤانان کۆتاییان بە خولی مەشق و ڕاهێنان لە ئەکادیمیای شەهیدانی شەداد هێنا.

ئەمڕۆ هەینی ١٦-٤-٢٠١٦ لە شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کورستان، لە ئەکادیمیای سەربازی شەهید خەبات، بە مەراسیمێکی سەربازی و ئاهەنگێک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنانی شەرڤانانی یەپەژە- یەپەگە بە ناوی خولی شەهیدانی شەداد هێنا.

خولەکە کە لە ٩٥ شەرڤانی لە خۆ دەگرت، شەرڤانی لە ڕووی قوڵبونەوەی ئایدۆلۆژی و هونەری سەربازی و پێگەیاندووە.

ئاهەنگەکە بە بەشداری فەرماندەکانی یەپەگە و یەپەژە، نوێنەر و ئەندامانی دەزگا و ڕێکخرواوەکانی کانتۆنی جزیرە بەڕێوەچوو.

(ش ب)