یستیڤاڵی ئارین میرکان لە عەفرین دەستی پێکرد
12:04
ژنها
عەفرین- فیستیڤاڵی ئارین میرکان کە لەلایەن یەکێتی ژنانی جەوان ڕێکخراوە، لەژێر دروشمی"یەکخستنی هێزی ژنانی جەوان زامنی بونیادنانەوەیە" لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ شەمە(١٦-٤-٢٠١٦) لە ناوەندنی کەلتور و هونەری کانتۆنی عەفرین، فیستیڤاڵی ئارین میرکان لە ژێر دروشمی"یەکخستنی هێزی ژنانی جەوان زامنی بونیادنانەوەیە"بە بەشداری سەدان کچی خوێندکار و گەنج دەستی پێکرد.
لەسەر ئامانجی فیستیڤاڵەکە ژیندا دڵسۆز ئەندامی ئەندامی دەستەی ئامادەکاری فیستیڤاڵ ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە لە دۆخێکی شەڕ و ئاڵۆزدا گرنگی زۆری هەیە. هەروها وتی: "مەبەست لەو فیستیڤاڵە یەکخستنی هێزو توانای کچانە لە ناوچەکەدا."
فیستیڤاڵەکە تا ٢٠ مانگ بە چالاکی و پێشکەش کردنی بەرهەمی جۆراو جۆر بەردەوام دەبێت.
(ش ب)