هاوژینی شەهید کەمال: بە تیرۆر کردنی هەڤاڵ کەمال ناتوانن لە تیکۆشان بمانوەستێنن

14:46

ژنها

پێنجوێن- چنور غەریب ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد لە پێنجوێن و هاوژینی شەهی کەمال، ڕایگەیاند کە بە تیرۆرکردنی هەڤال کەمال ناتوانن لە تێکۆشان بمانوەستێنن.


لە ١٣ی ئەم مانگە بە دەستێکی ڕەشی دوژمنانی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان دوو هاوڵاتی نیشتیمان پەروەر لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆرکران،یەکێک لەوانە کەمال شێخ سادە کە یەکێک بوو لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە باشوری کوردستان. چنور غەریب ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد لە پێنجوێن و هاوژینی شەهی کەمال، هەڵوێستێکی خۆڕاگرانە و شۆڕشگێرانەی لەبەرامبەر ئەم تیرۆرە پیشاندا و ڕایانگەیاند: "دوژمنان دەیانەوێت لە کەسێتی هەڤاڵ کەمالدا کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادی بێنن، بەڵام ئەوەی ئێمە لە هەڤاڵ کەمالەوە فێربووین ژیانێکی سەربەزانەیەو وەک ئەو فێرکردوین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان."

چنور غەریب سەرەتا سەرەخۆشی لە گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری پەکەکە، هەموو دۆست و هاو ڕێبازانی شەهید کرد، ناوبراو وتی: "ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید باوەڕی تەواومان بە ژیانی ئەو تێکۆشانی ئەو هەیە، هەڤاڵ کەمال هەنگاوێکی مەزنی نا لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد، بوو یەکێک لەو کەسانەی لە مێژووی کوردستاندا پڕشنگدارن. چۆن لە باکوری کوردستان شەهید کەمال پیر بوو بە سمبۆلی گەیاندنی فکر و فەلسەفەی ئاپۆچێتی هەڤاڵ کەمالیش چونکە لەسەر ئەو ڕێبازە تێدەکۆشا، بوو بە کەمال پیرێکیتر لە باشوری کوردستان و درێژەپێدەری ڕێبازی ئەو."

چنور غەریب جەختیشی کردەوە: ئێمە وەک بنەماڵە شانازی دەکەین بەو هەڤاڵە سەربەرزە، دەستەڕەشەکانیش ئاگادار دەکەینەوە کە بە تیرۆر کردنی هەڤاڵ کەمال ناتوانن کۆتایی بە تێکۆشان بهێنن و بیوەستێنن، دوێنێش وەڵامێک بوو بۆ دوژمنان کە بە مەراسیمێکی جەماوەری لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان بە مەراسیمێکی شکۆدار بە خاکسپێردرا، ئێمەش وەک بنەماڵەی شەهید بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تا دوا هەناسەمان لە سەر ڕێبازی ئەو بەردەوام بین."

چنور غەریب ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد لە پێنجوێن و هاوژینی شەهی کەمال، لە کۆتاییدا قسەکانیدا داوای لە سەرجەم ژنانی کورد کرد کە هێڵی تێکۆشان بەرنەدەن و وتیشی: "من وەک دایکێک وەک ژنێک داوا لە هەموو دایکان و ژنانی باشوری کوردستان دەکەم کە هیچ کاتێک واز لە تێکۆشان نەهێنن،چونکە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ 'کورد بوون تاڵە و لێی ڕاکردن نامەردیە'، بەڵام شەهید کەمال تا کۆتایی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی بەردەوام بوو."

(ش ب)