پەرلەمانتارێکی ژن لە کارەکەی دوورخرایەوە
08:55
ژنها
ناوەندی هەوڵ- بههۆی ئهوهی که بهبێ ئاگاداری فراکسیۆنهکهی خۆی و فراکسیۆنه کوردیهکانی تر، خۆی بۆ پۆستی جێگری سهرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق کاندیدکردبوو، بزوتنهوهی گۆڕان تاڤگه ئهحمهد، له ئهندامێتی خۆی و ئهنجومهنی نوێنهران دووردهخاتهوه.
بزوتنهوهی گۆڕان، لەڕوونکردنەوەیەکدا کە بڵاویکردۆتەوە، رایگهیهنێت، که تاڤگە ئەحمەد لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دورخراوهتهوه.
لەڕوونکردنەوەکەی بزووتنەوەی گۆڕاندا چەند خاڵێک خراوەتەڕوو وهک هۆکار بۆ دروورخستنهوهی تاڤگه ئهحمهد، که بریتین له:
١-دەرچونی ناوبراو لە ئیجماعی کوردی و ئەجێندای بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
٢- پابەند نەبونی بە ئەجێنداو هەڵوێستی فراکسیۆنەکەمانو بزوتنەوەی گۆڕانو بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەژێر کاریگەری ئەجێندای لایەنێکی تر.
٣- ئەگەرچی لە ماوەی پێشودا چەندین جار ناوبراو ئەگادار کراوەتەوە لەسەر سەرکێشی و دەرچوونی لە هەڵوێست و ئەجێندای فراکسیۆن و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام بێ سودبوو، ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە رای ئازاد و بۆچونی جیاواز دەکەین، بەڵام ئەم حاڵەتە تا ئەو کاتە رێگەپێدراوە کە بۆچون و دیدە جیاوازەکان نەچنە خانەی دژایەتیکردنی هەڵوێستی نیشتیمانی و بەرژەوەندی نەتەوەیییەوە.
له کۆتاییدا، گۆڕان، رایدهگهیهنێت: لە دەرچونی ئەم رونکردنەوهیهوە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
تاڤگەلەوبارەیەوە تاڤگە ئەحمەدی پەرلەمانتار رایگەیاندوە کە ئەو هەڵبژێردراوە و بۆیە هیچ كەسێك و هیچ حزبێك ناتوانێت لایبدات تەنها بەخواستی خۆی نەبێت، چونكە ئەمە یاسایە رێگە بەوان نادات.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: "من خاوەنی مەسەلەكەم تائێستا ئەو بڕیارەی گۆڕانم بەدەستنەگەیشتووەو لەئێوەی دەبیستم، من پێش هەموو كەسێك گۆڕان بەماڵی خۆم دەزانم، پێشئەوەی بەهی ئەوانەی بزانم كە ئیمزا لەسەر دوورخستنەوەی من دەدەن."
(ش ب)